جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمەریكا و ئیسرائیل زیان و تێچووەكان دەیان ملیار دۆلاری تێپەڕاند وەرگێڕان

نوچە نێت

ئا: دنیا ئەحمەد

ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی  ڕۆژنامەی بلومبێرگ دوای كەوتنەوەی ئاگر جل لەسەر کەشتنی (ئوئێس ئی جیراڵد ئار فۆرد)ـی  سەر بەهێزیی دەریایی ئەمەریکا لە ناوەڕاستی جەنگەكە، لە ئەرکەکەی لە دەریای ناوەڕاست کشایەوە بۆ کەنداوی سودا لە کریت. هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکان لەکاتی ئاگرکەتنەکە زیاتر لە (200) دەریاوان دوچاری تەنگەنەفەسی بووینەتەوە و لەئێستادا گومان لە تواناکانی شەڕی ئەم کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەیە کە لە ساڵی (2017) ئەمەریکا بە تێچووی بڕی (13.2) ملیار دۆلار  خستەخزمەتی سەربازیی وڵاتەکەی.

ئەو کەشتییە گرانبەهایە کە تێچوویەکی خەیاڵیی هەیە، بەڵام ئەركەكەی تا ئێستا نادیارە، بەهۆی ئەو جەنگەوە نەتوانراوە هەڵسەنگاندن بۆ تواناکانی بکرێت لەڕووی ڕادار و سیستەمی بەرگیی مووشەکی و سیستەمی ‌هەڵدانی فڕۆکە، لەکاتێکدا ئەمەریکا پارەیەکی خەیاڵی لەو کەشتییە خەرج كردووە.

 

تێچووی جەنگی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران 

بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی (میللەت) بڵاوی کردەوە، شەڕی ئێران بۆتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی (15) ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، بەگوێرەی زانیارییەکان لەسەرەتای ئەو جەنگەوە خەڵكی ئەمەریکا زیاتر لە (27) ملیار دۆلار زیانیان پێگەیشتووە، لە ئەگەری بەردەوامی ئەو شەڕە نرخی نەوت لە جیهاندا زیاتر بەرزدەبێتەوە، هاوکات هۆشداریش دەدرێت کە نرخی (LNG) کە لە ناوەڕاستی مانگی شوباتدا بۆ هەر مێگاوات کاتژمێرێک بۆ (29) یۆرۆ بوو، ئەگەر گەرووی هورمز زیاتر لەم بەمشێوەیە  بە داخاراوی بمێنێتەوە ڕەنگە بگاتە (500) یۆرۆ.

لەلایەکی دیکە گەشتی ئاسمانیی فڕۆکەوانییەکان یەکێکە لە قەیرانەکان، کە ئەم كەرتە گەورەترین زیانی بەرکەوتووە، بەهۆی هەروەها بەهۆی قەیرانی وزەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە ئەویش بەهۆی ئەو جەنگەوە دروستبووە، زیاتر لە (50) هەزار گەشت هەڵوەشاوەتەوە و نرخی بلیتەکانیش لە بەرزبوونەوەدایە، ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ئاشکرای کردووە، لە ماوەی تەنیا (20) ڕۆژدا هێڵە ئاسمانییە گەورەکانی بەهای بازاڕیان (50) ملیار دۆلار لەدەستداوە، بەگوێرەی ئاماری ئەنجومەنی جیهانی گەشتیاری و گەشتوگوزاری (WTTC) کاریگەری ئەو جەنگە لەسەر تێچووی سەردانکەرانی نیودەوڵەتی لانیکەم (600) ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا بووە.

 

زیانی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە وڵاتانی کەنداو

ماڵپەڕی (میللەت) بڵاوی کردەوە، تەنیا تێچووی دووهەفتەی جەنگی ئەمەریکا لەگەڵ ئێران زیاتر لە (13.84) ملیار دۆلار بووە، ئەمەریکا ئەو بڕە پارەیەی تەنیا لە کەرەستەی سەربازیی وەک سیستەمی رادار و فڕۆکە و درۆن لەدەستداوە.

هەر لە ڕۆژەکانی سەرەتای جەنگەکەدا گەورەترین زیان لە وڵاتانی ناوچەکە بەر سیستەمی بەرگریی و ڕاداریی ئەمەریکا کەوت، وەک ئاشکرایە پێکهاتەکانی ڕاداری (AN/TP-2) کە سەر بە سیستەمی مووشەکی بالیستیکی (THAAD)ـیە، لە وڵاتانی وەک ئیمارات و سعودیە و ئوردن کەوتنە بەر هێرشی سەختی ئێران، هەر چەندە واشنتۆن ئەو زیانە ڕەتبکاتەوە بەڵام بەگوێرەی وێنەی مانگی دەستکرد دەردەکەوێت زیاتر لە چوار سیستەمی ڕاداری ئەمەریکا زیانی بەرکەوتووە، لەکاتێکدا نرخی ئەو سیستەمانە بە (2) ملیار دەخەملێندرێت. 

گورزێکی دیکەی ئێران لە ئەمریکا، بە ئامانج گرتنی سیستەمی ڕاداری ئاگادارکردنەوەی ئەمەریکا لە جۆری (AN/FPS-132) لە بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید لە  قەتەر بوو بە بەهای (1.1) ملیار دۆلار زیانی بەرکەوت. هەروەها بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز بڵاوی کردۆتەوە، سێ ڕاداری ئەمەریکا لە کەمپی عارفجان لە کوێت بەر مووشەکی ئێران کەوتووە بەبەهای (30) ملیۆن دۆلار زیان بەر کەرتی سەربازیی ئەمەریکا کەوتووە.

لەلایەن بەرپرسانی ئەمەریکا پشتراستکرایەوە کە لەکاتی هێرشکردنە سەر ئێران نزیکەی (11) فرۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی (MQ-9 reaper) خراوەتە خوارەوە هاوکات ئەو بەرپرسانی ئەمەریکا زیانی کەوتنەخوارەوەی ئەو یانزە فڕۆکەیە بۆ نزیکەی (330) ملیۆن دۆلار دەخەملێنن.

لە ڕۆژەکانی سەرەتای ئەم جەنگەدا لەلایەن سوپای کوێتەوە بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی سێ فڕۆکەی جەنگی (ئێف 15)ـی ئەمەریکا بەهەڵە خرایە خوارەوە، هاوکات بەرپرسانی سەربازیی ئەمەریکا زیانی ئەو سێ فڕۆکەیە نزیکەی بۆ (282) ملیۆن دۆلار دەخەملێنن، لەلایەکی دیکە زیانی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی سووتەمەنی پرکردنەوەی جۆری (KC-135)ـی ئەمەریکا لە عێراق نزیکەی (80) ملیۆن دۆلار بووە، هەروەها لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتان لە سعودیە  زیان بە زیاتر لە پێنج فڕۆکەی سووتەمەنی پرکردنەوەی ئەمەریکا کەوت.

هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر شاری مەنامای پایتەختی بەحرەین کە زیانێکی گەورەی لە بارەگای کەشتی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمەریکا دا، بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرپرسانی ئەو شارە، لە ئاکامی ئەو هێرشە دوو تێرمیناڵی پەیوەندییەکانی مانگی دەستکرد  و ژمارەیەک لە بینای گەورەی سەر بە ئەمەریکا کرانە ئامانج و زیانەکانیش نزیکەی بۆ (20) میلۆن دۆلار دەخەملێندرێت.

ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز ئاماژەی بەوە کردووە، ئێران لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەی ئاسمانی کەمپی عارفجان لە کوێت، سێ پێکهاتەی ڕادار کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا نزیکەی (30) ملیۆن دۆلار زیانیان پێگەیشت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین