کاردانەوەی وڵاتان بەرامبەر بە جەنگی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریکا
نوچەنێت
ئا: سنوور یاسین
چوار ڕۆژ بەسەر ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تێپەڕ دەبێت، قوربانی، وێرانکاری و کاریگەری نەرێنی زۆری لێکەوتەوە و ئاراستەی جەنگەکە تا دێت فراوانتر دەبێت، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ئامادەیی پشتیوانی یان چوونە جەنگەکە و بەشداری کردنیان ڕاگەیاندووە بۆ بوونی کرداری بەرگری و ڕێگریکردنی ئێران لە بوونی بە خاوەنی مووشەکی دوورهاوێژ و چەکی ئەتۆم، بەڵام ئێران دەستێوەردانی وڵاتان لە جەنگەکە ڕەتدەکاتەوە بە ئاشکرا هۆشداری بە وڵاتانی ئەوروپا دەدات سەبارەت بە بەشداریکردن لە ململانێکانی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریکا، ڕایدەگەیێنێت، "کردارێکی جەنگی دەبێت و هەر کردەوەیەکی لەو شێوەیە دژی ئێران بە هاوکاری لەگەڵ دوژمنان دادەندرێت"
هاوکات، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی هەنگاوەکانی وڵاتان سەبارەت بە جەنگی ئێران بەرامبەر ئیسرائیل و ئەمەریکا ڕایگەیاند، "هەنگاوەکە وەک کردەوەیەکی جەنگی دژ بە ئێران دەبیندرێت و کاردانەوەی ڕاستەوخۆیان دەبێت".
جەنگەکە کەم تا زۆر کاریگەری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، ئەرێنی و نەرێنی کردووەتە سەر وڵاتان و فەڕەنسا لە زاری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەوە ڕایگەیاند، "ئامادەیە بەشداری لە بەرگریکردن لە وڵاتانی کەنداو بکات بەرامبەر ئێران،".
ژان ئۆوێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، "ئێران چەندین وڵاتی بە ئەنقەست پەلکێشی جەنگی وڵاتەکەی دەکات بەرامبەر بە ئیسرائیل و ئەمەریکا وەک وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، قەتەر، عێراق، بەحرەین، کوەیت، عومان و ئوردن، فەڕەنسا پشتگیری تەواوی خۆی بۆ ئەم وڵاتانە دەردەبڕێت، ئامادەیە پاڵپشتییان بکات و هەنگاوی کردەیی بەرامبەر بە فراوانکردنی جەنگەکە لەلایەن ئێرانەوە بگرێتەبەر".
هاوکات دەشڵێت، "فەڕەنسا ئامادەیە بە گوێرەی ڕێککەوتننامەکانی هاوبەشەکانی لەگەڵ وڵاتان و بە پرەنسیپی بەرگری کە لە یاسای نێودەوڵەتییدا ڕێگەی پێدراوە بەشداری لە بەرگریکردن لەم وڵاتانە دەکات کە لەناو جەنگەکەدا نین".
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، "پێویست بوو هێرشە یەکلایەنەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر ئێران لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان گفتوگۆی لەسەر بکرابووایە و ڕای جیاوازی وڵاتان وەربگیرابووایە".
لە لایەکی ترەوە، ئەڵمانیا دەڵێت، "بەشداری هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل ناکات". وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، "حکومەتی ئەڵمانیا نیازی نییە بە شێوەیەکی هێرشبەرانە بەشداری لە هەڵمەتی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بکات بەهۆی ئەوەی سەرچاوەی سەربازی گونجاو بۆ دەربارەی ئەم پرسە لە وڵاتەکەدا نییە".
هاوکات دوای ئەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بنکەیەکی بەریتانیای لە قوبرس کردە ئامانج، کییەر ستامەر، سەرۆک وەزیرنای بەریتانیا ڕایگەیاند، "وڵاتەکەی ڕازی بوو ڕێگە بە ئەمەریکا بدات بنکە سەربازییەکانی بەکاربهێنێت بۆ هێرش کردنە سەر ئێران".
فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ڕؤژێک دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر ئێران لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، "ئەگەر پێویست بکات بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان و هاوپەیمانەکانیان لە کەنداو دەکەن".
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کرابوو، "هێرشە بەردەوامەکانی ئێران هاوپەیمانە نزیکەکانیان دەکاتە ئامانج و هەڕەشە لە کارمەندان و هاووڵاتیانی مەدەنی لە سەرانسەری ناوچەکەدا دەکات لەبەر ئەوە پێویستە بە زووترین کات کۆتایی بە هێرشەکان بهێندرێن و بوەستێندرێن".
بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا جەختیان کردەوە لەوەی، "ئەوان هەنگاوی کردەیی دەنێین بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان و هاوپەیمانەکانیان لە ناوچەکەدا، ئەگەری هەیە لە ڕێگەی کرداری بەرگری پێویست و گونجاو بۆ لەناوبردنی توانای ئێران بۆ هاویشتنی مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و هەڕەشەکردن لە بەرژەوەندی وڵاتان ڕێکاری پێویست بگرنە بەر و بەردەوام داوای وەستاندنی هێرشەکانی ئێران دەکەن".
چوار ڕۆژە جەنگی ئێران بەرامبەر ئیسرائیل و ئەمەریکا بەردەوامە لێکەوتەکانی جەنگ وڵاتانی جیاوازی جیهانی گرتووەتەوە و هاووڵاتییان لە دۆخێکی خراپدا دەژین لە ئێران، هەڕەشەکانی گرووپەکانی سەر بە ئێران لە وڵاتانی جیاواز، ئێران، ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر یەکتر بەردەوامە. جەنگەکە کاریگەری ڕاستەخۆی لە ئابووری جیهان کردووە و ئێران گەرووی هورمزی داخستووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment