ئیمارات بە چین هەڕەشە لە ترەمپ دەكات
نوچە نێت:
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا، دوبەی یەکێک بوو لەو شارانەی کەوتە ژێر ئاگری مووشەکەکانی ئێران، لە مێژووی خۆیدا ڕووبەڕووی گەورەترین تاقیکردنەوەی دارایی بووەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان دوای ئەو قەیرانە بانکی ناوەندی ئیمارات بەپەلە لەگەڵ بەرپرسانی بانکی فیدڕاڵی و گەنجینەی واشنتۆن کۆبوویتەوە و دوای "فریاگوزاریی هێلی گەرمی دۆلار"ـی لێکردوون.
کۆبوونەوە نهێنیەکانی ئیمارات و ئەمەریکا ئاشکرا دەبێت
دوای ئەوەی ئێران چەند مووشەکێکی ئاراستەی ئیمارات کرد، بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بەپەلە چەند هەنگاوێکیان ناوە بەتایبەت لە ئەگەری هەر ڕووبەڕووبونەوەیەک لەگەڵ ئێران. ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەو بارەیەوە ئاشکرای دەکات، "ئیمارات بەهۆی جەنگی ئێرانەوە کۆبوونەوەیەکی لوتکەی نهێنیان ئەنجامداوە لە نێوان وەزیری دارایی ئەمەریکا و بەرپرسانی یەدەگی فیدراڵی لەبارەی تاوتوێکردنی هەڕەشەکانی ئابووری بۆ سەر وڵاتەکەیان."
دوای هەڕەشە و هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیمارات و داخستنی گەرووی هورمز، کە بووە سەرهەڵدانی قەیرانی وەستانی وزە بۆ دەرەوە، ناچار خالید محەمەد باڵەڵەمە، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئیمارات هەڕەشەی لە واشنتۆن کردووە و داوای بەپەلەی کردووە بۆ دامەزراندنی "هێلی گۆڕینەوەی دۆلار" لەگەڵ ئەمەریکا، لە پێناو پاراستنی یەدەگی دراوی بیانی بەهۆی لێکەوتنەکانی ئەو جەنگەی لە ناوچەکە دروستبووە و ئەو بەرپرسانەش هەڕەشەکانی ئیماراتیان بە سەرۆکی ئەمەریکا گەیاندووە.
بە دراوی چینی و بیانی هەڕەشە لە واشنتۆن دەکرێت
لەگەڵ ئەوەی پەیوەندییەکی ستراتیژیی دارایی پتەو هەیە لەنێوان ئەمەریکا و ئیمارات، بەڵام دوای هێرشەکانی ئێران و هەرەسهێنانی دارایی و ڕووبەڕووبونەوەی کەمی دۆلار، بەرپرسانی باڵای ئیمارات بەنهێنی هەڕەشەیان لە ئەمەریکا کردووە، لە ئەگەری کەمی دۆلار دەبێت هاوکاریان بکەن، ئەگەر وەک پێویست نەبن ڕەنگە ناچاربن بۆ دەربازبوون لەو قەیرانانە لە بڕی بازرگانی نەوت پەنا بۆ یوانی چینی یاخود دراوی بیانی ببەن.
ئیمارات داوای بەهانەوەچوون لە بانکی ناوەندی ئەمەریکا دەکات
بەهۆی ئەوەی ئیمارات پەیوەندییەکی سنورداری لە بازارەکانی ئەمەریکا هەیە، ڕەنگە بانکی ناوەندی ئەمەریکا لە ئەگەری سەرهەڵدانی قەیرانەکان هێڵی سواپ بکاتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر هەموو بازارەکانی جیهان دەبێت، ڕێگەیەکی تر لەسەر مێزی گفتوگۆکانی هەردوو وڵات هەیە، ئەگەر بێتو بانکی ناوەندی ئەمەریکا هێلی سواپ نەکاتەوە، ڕەنگە وەزارەتی دارایی ئەمەریکا ڕاستەوخۆ بەرێگەی پشتیوانی سندوقی سەقامگیری دراو هاوکاری ئیمارت بکات.
ئێران نزیكەی سێ هەزار مووشەکی ئاراستەی ئیمارات کردووە
تاوەکو ئاگربەستی (17)ـی نیسانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، سوپای پاسداران زیاتر لە (2800) مووشەکی و درۆنی ئاراستەی ئیمارات کرد، زیانێکی زۆری دارایی بەو وڵاتە گەیاند، هەرچەند ئیمارات توانی بە یەدەکی (270) ملیار دۆلار ڕووبەڕووی قەیرانەکانی هێرشەکە ببێتەوە، بەڵام کێشە گەورەکە وەستانی هەناردەکردنی نەوت و داخستنی گەرووی هورمز بوو، لەلایەکی دیکە زۆربەی وەبەرهێنەرەکان ئیماراتیان جێهێشت ئەمەش کێشەکانی قوڵتر کردەوە ناچار بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە پەنایان بۆ قەرزکردنی خێرا برد و نزیکەی (4) ملیار دۆلار بەڕێژەیەکی بەرزی سوود برد.
زیانەکانی ئێران بۆسەر ئیمارات ئەوەندە زۆر بووە، تەنانەت لەئێستادا ئیمارات بۆ پاراستنی دارایی خۆی هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران پچراندووە و پەنای بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا بردووە، بەرپرسانی ئیمارات لەپێناو ئەو نزیک بوونەوەیە داوای گەرەنی پێشوەختە لە ڕووی داراییەوە دەکەن و بەڵێنی "هاوکاری پێشوەختەیان" لە بەرپرسانی واشنتۆن کردووە بۆ بوژانەوەی ئابووری وڵاتەکەیان.
هاوکات سعودیە پێیوایە دوای ئەو هێرشانەی تاران کە زیانەکانی بە ملیارەها دۆلارە هەموو جیهانی ئاگادار کرۆتەوە کە ناتوانن تاوەکو کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەست بە وەبەرهێنان و هەناردەکردن و بوژانەوەی دارایی وڵاتەکەیان بکەنەوە لەگەڵ وڵاتانی هاوبەش.
سەرچاوە: (تورکیا گەزەتە)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment