ئەمریکا چ جۆرە چەکێک لە جەنگی بەرامبەر ئێراندا بەکاردەهێنێت؟! وەرگێڕان

نوچەنێت

ئا: سنوور یاسین

جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر بە ئێران جەنگێکی کتوپڕ نەبوو و تەنیا بە یەک بڕیاری لەناکاو نەدرا و پێشینەی بەریەککەوتن و چەندین هەڕەشە و وەڵامی جیاوازی هەبوو هەم لەبەری ئەمریکا و هەمیش لەلایەن ئێرانەوە. سەرەڕای ئەوانەش جەنگێکی (12) ڕۆژەی مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوویان لە نێواندا بوو کە بووە هۆی چەندین وێرانکاری جیاواز و لیکەوتەی نەرێنی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.

پێش دەستپێکردنی هێرشی (نەڕەی شێر)ــی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، واشنتن هێزێکی گەورەی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانە کردبوو. لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا ئەم هەنگاوە گەورەترین کۆکردنەوەی هێزی سەربازی ئەمریکا بوو لە ناوچەکەدا کە هەندێک لە پێشکەوتووترین چەک و کەلوپەلی بەکارهێنا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر چەندین جار هۆشداری جیاوازی بە ئێران دابوو، بەڵام ڕۆژی شەممە (2026/2/28) دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکان هۆشدارییەکە بە کردار گۆڕدرا. ئەو هۆشدارییە گۆڕا بۆ کردار. 

تەنیا ڕۆژێک دوای هێرشەکە و ڕۆژی یەکشەممە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لیستی ئەو چەکانەی بڵاوکردەوە کە لە جەنگی ئێران بەکارهاتوون. لەناو لیستەکەدا فڕۆکەی بۆمب هاوێژی (B-2) و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی (LUCAS)، کەشتی جەنگی ئەمریکی و سیستەمی بەرگری مووشەکی پێشکەوتووی وەک پاتریۆت و تاد لەخۆ دەگرێت.

هەر سەبارەت بە توانا سەربازییەکانی ئەمریکا لە جەنگی بەرامبەر ئێراندا، هێزی دەریایی ئەمریکا دەڵێت، "کەشتی وێرانکەری مووشەکی ئاراستەکراوی جۆری ئارلی بورک بەناوی USS Thomas Hudner (DDG 116) مووشەکی هێرشی وشکانی تۆماهۆک هەڵدەدات بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکەیان لەگەڵ ئیسرائیلدا.

یەکێک تر لە کەرەستە بەهێزە سەربازییەکانی ئەمریکا کە لەم جەنگەدا پشتی پێبەستووە بریتییە لە فڕۆکەی بۆمب هاوێژی (B-2) کە یەکێکە لە پێشکەوتووترین فڕۆکەکان لە کۆگاکانی چەکی ئەمریکادا کە بۆ پارێزبوون لە دۆزینەوەی رادار دروستکراوە و دەتوانێت بارهەڵگری قورس لە مەودای دوور هەڵبگرێت و ئامانجەکان لە قوڵایی ناو خاکی وڵاتانی دوژمن بپێکێت. 

مووشەکی تۆماهۆک جۆرێکی ترە لە مووشەکە بەهێزەکانی ئەمریکا کە لە کەشتی جەنگییەوە هەڵدەدرێت و زیاتر بۆ لێدانی ئامانجە وشکانییەکان بەکاردەهێندرێت کە بە وردی کاردەکات و بە پێشکەوتووترین شێواز دروست کراوە. 

هاوکات ئەمریکا بێ ئاگا نییە لە بیرکردنەوە لە پاراستنی بەرژەوەندییەكانی، کەرەستە و سەربازان و فڕۆکەوانانی وڵاتەکەی لە جەنگی بەرامبەر بە ئێران، بۆ ئەم مەبەستە سیستەمەکانی پاتریۆت و تادی لە ناوچەکەدا جێگیر کردووە بۆ ڕێگریکردن لە ڕێگرتن و لەناوبردنی مووشەکەکانی وڵاتەکەی بەهۆی ئەوەی ئەم جۆرە ئامرازانە وەک قەڵغانێکی بەرگرین بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ئەگەری هەر بەرپەرچدانەوەیەک یان وەڵامدانەوەیەکی وڵاتانی بەرامبەر.

بە گوێرەی پسپۆڕانی سەربازی سێ جۆر فڕۆکەی مەترسیدار هەن کە ئەمریکا هەیەتی و هەر کاتێک بگەنە ئاسمانی وڵاتانی نەیاری بەم واتایە دێت بۆردوومانی چڕ و زۆر دەستپیدەکات و ئێران ترسی هەیە لە بەکارهێنانیان لەلایەن ئەمریکاوە ئەوانیش بریتین لە، "B-1 Lancer, B-2 Spirit, B-52 Stratofortress"  

هەموو ئەوانەی لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە ڕاستین سەبارەت بە توانا سەربازی و بەرگرییەکانی ئەمریکا، بەڵام وەک ئاشکرایە لە بەرامبەردا ئێرانیش بێ بیرکردنەوە نییە لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی تواناکانی و هەوڵدانی بەردەوام لەپێناو بەرپەرچدانەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل و بەرگریکردن لە خۆی، بەڵام لەم ڕاپۆرتەدا زیاتر قوڵبوونەوە و باسەکەم پرسی توانا سەربازییەکانی ئەمریکا بوو لە کۆتایی مانگی شوباتی ڕابردوو تا ئەمڕۆ کە لە ماوەی (13) ڕۆژی ئەم جەنگەدا پیشانی داوە، بەکاریهێناوە یان ویستی بەکارهێنانی هەبووە لە داهاتوویەکی نزیکدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین