مەسرور بارزانی: گوناهی هەرێمی كوردستان نییە کە هەناردەكردنی نەوت وەستاوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (17/3/2026) حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە باڵاخانەی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ (ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات)ی سنووری پارێزگەی هەولێر کۆبووەوە" کە لە سەرەتادا "ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکی و ئامادەکارییەکانی ژوورەکە خستەڕوو کە لە فەرمانگە خزمەتگوازارییەکان و لایەنە ئەمنییەکان پێکهاتووە" سەرۆکی حکومەتیش "سوپاسی ژووری ئۆپەراسیۆن و هەموو فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد بۆ ئامادەکارییان و کاری بەردەوامیان لە پێناو جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و یارمەتیدان و پاراستنی ئاسایشی خەڵک و هاووڵاتییانی هەولێر و هەرێمی کوردستان."
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی بەرپرسانی ڕاسپارد کە ڕۆڵی بەرپرسانەی خۆیان بگێڕن و لای خۆشیەوە دڵنیایی "بە خەڵکی کوردستاندا کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنی خەڵک و هەرێمی کوردستان لەم شەڕ و ئاڵۆزییانەی ناوچەکە" جەختیشی کردەوە کە حکومەت هەموو هەوڵێکی داوە چارەسەری کێشەی کارەبا بکات "سەرەڕای ئەوەی کێڵگەکانی نەوت و گاز و پاڵاوگەکان ڕووبەڕووی هێرش و پەلاماری هێزە لەیاسا دەرچووەکان بوونەتەوە."
دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆکی حکومەت گووتی، "ئێمە وەکوو هەرێمی کوردستان لە هەموو کەسێک زیاتر پەرۆشی ئابووریی و مووچە و بژێویی خەڵکین، ئێستاش دووپاتی دەکەینەوە کە ئێمە لەگەڵ ئەوەین نەوت هەناردە بکرێ و هەرێمی کوردستان ڕێگر نییە" بەڵام کوردستان "تەنیا داوای ئەوەی کردووە گەرەنتی هەبێت و بتوانین لە کێڵگەکانی خۆشمان نەوت هەناردە بکەین" چونکە "بەغدا خۆی چەند ساڵێک لەمەوبەر لە ڕێگەی دادگاوە نەوتی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت بۆیە گوناهی هەرێم نییە کە نەوت وەستاوە. هەرچەندە ئەو بڕە نەوتەی کە لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت، سنووردارە و قەرەبووی هەموو نەوتی عێراق ناکاتەوە، بەڵام ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت."
هەروەها لەبارەی سیستەمی ئەسیکۆداشدا ئاماژەی بەوە کرد کە "هەرێمی کوردستان نەیگوتووە ئەسیکۆدا جێبەجێ ناکەین بەڵکوو تەنیا داوای کاتمان کردووە بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی بکرێت. بە تایبەتی کە ئێستا لە دۆخێکی ئابووری و بازرگانی زۆر خراپداین و چالاکی بازرگانی زۆر کەم بووە."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment