عێراق داوایەک لە ئێران دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، "عێراق داوا لە ئێران دەکات ڕێگە بدات بە ڕێگەدانی هەندێک لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراق بە تێپەڕبوون لە گەرووی هورمزدا".

ڕۆژی سێشەممە (2026/3/17) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، "عێراق داوا لە ئێران دەکات ڕێگە بدات کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراق بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ بن". وەزیری نەوتی عێراق دەشڵێت، "کار دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو بۆڕییەی کە بەکارنەهاتووە و ڕاستەوخۆ لە ڕێگەیەوە نەوت دەنێردرێتە بەندەری جەیهان لە تورکیا".

بە گوتەی وەزیری نەوتی عێراق، "عێراق لە ماوەی هەفتەیەکدا پشکنینی بۆ (100) کیلۆمەتر لە بۆرییەکە تەواو دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت نەوتی وڵاتەکەی ڕاستەوخۆ لە کەرکوکەوە هەناردەی بکرێت". پێش زیاتر لە دە ساڵ هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی کەرکووک-جەیهانەوە (960) کیلۆمەتر بوو، نزیکەی (0.5٪)ــی پیداویستییەکانی جیهانی دابین دەکرد، لە (2014) دا بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی چەکدارانی داعش بۆ ناوچەکە هەناردەکردنی نەوطی عێراق لە ڕیگەی ئەم بۆڕییەوە وەستێندرا".

عێراق بڕوای وایە، "کردنەوەی هێڵی بۆڕی کەرکووک-جەیهان کە زیاتر لە دە ساڵە داخراوە، ڕێگەیەکی دیکەی هەناردەکردن بۆ ئەم وڵاتانە دەڕەخسێنێت لە کاتێکدایە لە قۆناغی ئێستادا هاتووچۆی بازرگانی کەشتییەکان لە گەرووی هورمزدا کارێکی ئاسان نییە".

لە لایەکی ترەوە بە گوێرەی کارنامەی ئەنجومەنی نوینەرانی عێڕاو، بڕیارە کاتژمێر نۆی ئەمشەو سێشەممە دانیشتنی ژمارە (14)ـی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە هەناردەکردنی نەوتی عێراق بکات ئەنجامبدرێت کە داوا کراوە هەردوو وەزیری نەوتی عێراق و سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەبن، بەڵام فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەتیکردەوە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن و پەرلەمانتارێکی فڕاکسیۆنەکە ڕایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق واژۆی لەسەر کارنامەی دانیشتنەکە نەکردووە، دانیشتنەکە نایاساییە و فراکسیۆنەکە بەشدار نابێت لە کۆبوونەوەکەدا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین