جەنگی ئێران و ئیسرائیل کاریگەری کردووەتە سەر بازاڕە جیهانییەکان ئابووری جیهان

نوچە نێت

بەهۆی جەنگی ئێران بەرامبەر ئیسرائیل و ئەمریکا و داخستنی گەرووی هورمز و زیانی زۆر بە دامەزراوەکانی وزەی جیهانی کەوتووە، زیانی بازاڕەکانی جیهان بە ملیاران دۆلار دەخەمڵێندرێت.

ڕۆژی شەممە (2026/3/28) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی جەنگەکەوە زیان بە وەبەرهێنانی جیهانی کەوتووە، بازاڕ و پشکەکانی جیهان لە ڕووی ئابوورییەوە لاواز بوون، لە سەرەتای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لە دژی ئێران ملیاران دۆلاریان لەدەستداوە و وەبەرهێنان لە بازاڕەکانی جیهاندا زۆر کەمی کردووە.

ئەو جەنگە بۆتە هۆی ناسەقامگیری و بەرزی و نزمی لە بازاڕەکانی جیهان و هەڵئاوسان و داکشان زۆر بوونی هەیە لە بازاڕەکانی جیهاندا، بۆ نموونە ناسەقامگیری نرخی نەوت و کانزا بەنرخەکان. نرخی نەوت بە رێژەی (%45) بەرزبووەتەوە، نرخی زێڕ بە رێژەی (%15) دابەزیوە.

بە گوێرەی پێوانەی بلومبێرگ کە دەیان بازاڕی بۆرسە دەگرێتەوە لە سەرانسەری جیهاندا لە (157.5) تریلیۆن دۆلارەوە بۆ (146) تریلیۆن دۆلار دابەزی، کە جیاوازییەکە نزیکەی (11.5) تریلیۆن دۆلارە.

زیانی کۆمپانیاکانی بازاڕەکانی ئەمریکا لە مانگی ئاداردا (5) تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاند. هاوکات بازاڕەکانی ئەوروپاش بێبەش نەبوون لە زیانەکان و لە ماوەی مانگێکدا (9.2٪) دابەزی. هاوکات لە هەمان ماوەدا بازاڕەکانی ئاسیا کە کۆمپانیا گەورەکانی ناوچەکە دەگرێتەوە بە رێژەی (10.2٪) دابەزیوە. 

بە گوێرەی زانیارییەکان چاوەڕوان دەکرێت لە ئەگەری بەردەوامبوونی جەنگی ئێران بەرامبەر بە ئیسرائیل و ئەمریکا زیانە ئابوورییەکانی بازاڕەکانی جیهان بەردەوام بێت و وڵاتانی جیهان ڕووبەڕووی زیانی زۆرتر ببنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین