سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە: کردنەوەی گەرووی هورمز چارەسەری قەیرانی وزەی جیهان دەکات
نوچە نێت
ڕۆژی دووشە (2026/3/22) فاتح بیرۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە قەیرانەکانی ساڵانی حەفتاکاندا، جیهان ڕۆژانە نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی لەدەستدا، بەڵام ئێستا بارودۆخەکە جیاوازە، بە جۆرێک تا ئێستا لانی کەم 40 پێگەی گرنگی وزە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووچاری زیانی کوشندە بوونەتەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا فاتح بیرۆڵ، گرنگی گەرووی هورمزی دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، کلیلی چارەسەری کێشەکان و گەرەنتی سەقامگیریی بازاڕ، کردنەوەی گەرووی هورمزە، هاوکات هۆشداریشی دا کەمیی سووتەمەنی لە کیشوەری ئاسیا خەریکە قووڵتر دەبێتەوە و ئەمەش هەڕەشە لە دابینکردنی وزە دەکات.
هەر لە کۆنگرەکەدا و لەبارەی بە هەوڵە حکوومییەکانەوە، بیرۆڵ باسی لەوە کرد، حکوومەتی ئوسترالیا هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ زیادکردنی ئاستی کۆگاکردنی سووتەمەنی، ڕاشیگەیاند، نرخی ئێستای نەوت هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستێک کە پێویست بە بەکارهێنانی یەدەگی ستراتیژی جیهانی بکات، بەڵام ئاژانسەکە لە ڕاوێژدایە لەگەڵ وڵاتانی جیهان و ئەگەر پێویست بکات، بۆ پاراستنی هاوسەنگی بازاڕ پەنا بۆ بەکارهێنانی ئەو یەدەگانە دەبەن.
هەڵگیرسانی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، لە 28ـی شوبات، بووە هۆی داخرانی گەرووی هورمز، کە شا دەماری گواستنەوەی نەوت و غازی جیهانە، ناسەقامگیریی و گرژییەکی زۆری تێدا دروستبووە، کە کاریگەرییەکی گەورە و ڕاستەوخۆشی لەسەر بازاڕەکانی وزە لە تەواوی جیهاندا دروستکردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment