ئەمریكا هەنگاوێکی نوێ بەرامبەر بە ئێران دەگرێتە بەر ئابووری جیهان

نوچە نێت

ئەمریكا لە نوێترین بڕیاریدا دەڵێت، "بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت ئەمریکا رێگە بە ئێران دەدات بۆ ماوەی مانگێك نەوت و سووتەمەنییە كۆگا کراوەکانی ناو کەشتییەکانی بفرۆشێت".

ڕۆژی شەممە (2026/3/21) سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) ڕایگەیاند، "ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمەیکا بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت، بەڵام لەپێناو چارەسەری گونجاو بۆ کاتی ئێستا و ڕێگە گرتن لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت ئەمریكا بە خێرایی رێگە دەدات ئێران نزیكەی (140) ملیۆن بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بفرۆشێت".

بە گوێرەی گوتەکانی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، "هەفتەی رابردوو بە هەمان شێوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا مۆڵەتی بە وڵاتان دابوو تا نیوەی مانگی داهاتوو نەوتی ڕووسیا بكڕن بۆ ئەوەی قەیرانی وزەیی زیاتر نەبێت و نرخی نەوت زیاتر بەرز نەبێتەوە".

سکۆت بێسێنت دووپاتی دەکاتەوە، "لە وەڵامی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئێران بۆ سەر ژێرخانی وزەی جیهانی، ئیدارەی ترەمپ بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی هێزی ئابووری و سەربازی ئەمریکا بۆ زیادکردنی وزە بۆ جیهان و بەهێزکردنی دابینکردنی وزە لە جیهاندا و هەوڵدان بۆ مسۆگەرکردنی ئارامی و سەقامگیری بازاڕەکانی وزە لە جیهاندا".

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، "مۆڵەتەکەی ئەمریکا بۆ ئێران کاتییە، تەنیا نەوت و سەرچاوە وزەییەکانی ناو کەشتییە عەمبارکراوەکان دەگرێتەوە و بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە بەرهەمهێنانی نوێی ئێران نادرێت". هاوکات ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە فشارە جیاوازەکانی بەرامبەر بە ئێران، ڕێگە نادات ئەم وڵاتە دەستی بگات بە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی و بەهێزکردنی دارایی خۆی لە ڕێگەی هەر هەنگاوێکی بازرگانی یان سوود وەرگرتنی دارایی".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین