هەناردەی نەوتی عێراق بۆ سووریا بەردەوامە ئابووری جیهان

نوچە نێت:

قائیمقامی قەزای روتبە ئاشکرای دەکات، هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە رێگەی بەندەری وەلید بۆ سووریا بەردەوامە، ڕۆژانە بڕێکی دیاریکراو لە تەنکەرەکان بە دەروازەکە تێپەڕدەبن کە ژمارەیان  کەمترە لە توانای تێپەربوونی ئاسایی دەروازەکە، کە لە توانایدایە ڕۆژانە زیاتر لە  هەزار تانکەری پێدا بڕوات.

ئەمڕۆ دووشەممە (2026-4-13) عیماد مەشعەل، قائیمقامی قەزای روتبە لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند، ڕۆژانە بڕی (500) بۆ (700) تانکەری (30)تۆنی لە نەوتی ڕەشی عێراق بە تانکەر لەڕێگەی دەروازەی وەلید بۆ سووریا هەناردە دەکرێت، دەروازەکە لە توانایدایە ڕۆژانە زیاتر لە هەزار بارهەڵگری پێدا بڕوات.

قائیمقامی قەزاکە لە بارەی کەمی تێپربوونی تانکەرە نەوتییەکانی عێراق ڕوونیکردەوە، یەکێک لە هۆکارەکانی کەمیی ژمارەی تێپەڕبوونی تانکەرەکانی نەوتی ڕەش بە دەروازەکەدا، دەگەڕێتەوە بۆ درەنگ گەیشتنی ئەو رێپێدانانەی لە ناوەندی نیشتیمانی هەناردەی نەوتەوە دەگاتە دەروازەکە، ئەمەش وادەکات درەنگتر ڕێگە بە تانکەرەکان بدەن بۆ تێپەربوون.

سەبارەت بە زیادکردنی پەمپەکانی تایبەت بە بەتاڵکردن، عیماد مەشعەل ئاماژەی بەوەدا، لایەنی سووری پلانیان هەیە بۆ زیادکردنی پەمپەکانی بەتاڵکردنی نەوتی ڕەشی عێراق بۆ ئەوەی پرۆسەی کۆگاکردن خێراتر بێت، کە لە ئێستا ڕۆژانە بڕی (300) تانکەر دەتوانرێت کۆگا بکرێت.

شایەنی باسە دوای (11) ساڵ لە داخستنی دەروازەی وەلید لە دیوی سووریاوە، کە بە تەنەف ناسراوە، لە بەرواری (2026-3-4) جارێکی دیکە بەڕووی عێراق و سووریا کرایەوە بۆ هەناردەکردنی نەوتی ڕەش بۆ بەندەری بانیاس، هەروەها  یەکەمین باری سووتەمەنی لە عێراقەوە لە بەرواری (2026-4-1)لە ڕێگەی ئەم دەروازەیەوە هەناردەکرا، کرانەوەی ئەم دەروازەیە لە چوارچێوەی پلانەکانی حکومەتی عێراقە بۆ فرە چەشنکردنی سەرچاوەکانی هەناردەکردنی نەوت دوای داخرانی گەرووی هورمرز لە لایەن ئێرانەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین