کۆمپانیا گۆڵف کیستۆن: بەرهەمهێنان بۆ ساڵی (2026) زیادی کردووە
نوچەنێت
جۆن هاریس بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی گۆڵف کیستۆن کە کۆمپانیایەکی سەربەخۆ و بەرهەمهێنەری نەوتە لە بلۆکی شێخان لە سنوری پارێزگای دهۆک کاردەکات لە دوایین ڕاپۆرتی دارایی ساڵانەی کۆمپانیاکەیاندا ڕایگەیاند، رۆژی پێنچ شەممە (2026-3-19) کۆمپانیاکەمان بۆ ساڵی(2025) باشترین ئەدای کارکردنیان پێشکەش کردووە لە چوارچێوەی رێنماییەکان، داراییەکی بەهێزمان بەدەست هێنا، هەروەها ساڵێکی ترمان بە سەرکەوتوویی و بێ ڕووداوی پەکخستن بەڕێکرد، بەدەستهێنانی نەختینەی ئازاد ڕێگەی دا کارەکانمان بەردەوام بن و ستراتیژیەتەکەمان بەجۆرێک جێبەجێکرد کە هاوسەنگیمان لە نێوان زیادکردنی وەبەرهێنان و دابەشکردنی (50) ملیۆن دۆلار وەک قازانج بەسەر پشکدارەکاندا پاراست، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتی کوردستان لە مانگی ئەیلوولی (2025) وەچەرخانێکی گرنگ بوو بۆ کۆمپانیاکەمان و تەواوی کەرتەکە بەگشتی."
بە پێی زانیارییەکانی ڕاپۆرتەکە، تێکرای بڕی بەرهەمهێنان لە ساڵی (2025) رۆژانە(41 هەزار و560) بەرمیل بووە کە بەبەراورد بە ساڵی (2024) رێژەی (2%) زیادیکردووە، لە سەرەتای ساڵی (2026) تاوەکو کۆتایی مانگی شوبات رێژەی بەرهەمهێنان بەرزبۆتەوە بۆ (44 ) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە بەڵام بەهۆی جەنگی ئسرائیل-ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە (28) شوباتەوە کارەکانی بەرهەمهێنان وەستاوەو کێڵگەی شێخان بەتەواوی داخراوە.
سەبارەت بە داهاتی ساڵانەی کۆمپانیاکە لە ڕاپۆرتەکدا ئەوەخراوەتەڕوو، داهاتی کۆمپانیاکە بۆ ساڵی (2025) گەیشتۆتە (193.1) ملیۆن دۆلار کە رێژەی (28%) بەرزترە بە بەراورد بە ساڵی (2024) کە داهاتی ساڵانە (151.2) ملیۆن دۆلار بوو، لە ساڵی (2025) بڕی (50) ملیۆن وەک قازانج دابەشکراوە بەسەر پشکەکاندا، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ساڵی (2026) بڕی (12.5) ملیۆن دۆلار وەک قازانجی کاتی دراوە.
لەبارەی نرخی فرۆشتنی نەوتەوە لە ڕاپۆرتەکەی کۆمپانیا ئاشکرا کراوە، تێکرای فرۆشتنی بەرمیلێک نەوت بۆ هەناردە (50.5) دۆلار بووە، بۆ فرۆشتنی ناوخۆ تێکرای نرخەکان زۆر کەمتر بووە کە (27.6) دۆلار بوو بۆ هەر بەرمیلێک، بە پێی رێککەوتنە کاتیەکانی هەناردەکردن کۆمپانیا بۆهەر بەرمیلێک (30) دۆلار نەختینەی وەرگرتووە.
جێی باسە کۆمپانیای گەڵف کیستۆن کە کۆمپانیایەکی سەربەخۆی وەبەرهێنانی نەوت لە ساڵی (2007)ەوە لە هەرێمی کوردستان کاردەکات، ئەرکی بەرێوەبردن و پەرەپێدان لە بلۆکی شێخان لە ئەستۆ گرتووە، لە چوارچێوەی رێکارەکانی شەفافیەت لە سیاسەتی نەوتی کوردستان ساڵانە ڕاپۆرتی دارایی کۆمپانیاکە بڵاو دەکەنەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment