سهرۆك نێچیرڤان بارزانى: ئێران دان بەوەدادەنێت هەڵەیەك كراوە و لێكۆڵینەوە لەو بابەتە دەكەن
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/3/25) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دواى بەشداریكردنی لە پرسەی شەهیدانی پێشمەرگە كە لە هێرشى مووشهكیى بهرهبهیانى دوێنێى ئێراندا شەهید بوون، لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەواناندا و گووتی، "پێشەكی دەمەوێ سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان بكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم. بە ڕاستی ڕووداوێكی زۆر ناخۆش بوو. ئەوەی كە دەتوانم بڵێم ئەوەیه كه هەر دواى ئهوه پەیوەندیمان بە كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە كردووە. ئەوان دان بەوەدا دەنێن كە هەڵەیەك كراوە و بەڵێنی ئەوەیان داوە لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە بكەن. هاوخهمى و پەیامی سەرەخۆشییان بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە. ئێستا چاوەڕوانی ئەوەین بزانین وەڵامی كۆماری ئیسلامیی ئێران چى دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی نیگەرانییەکانی خۆی لەبارەی ئەو هێرشانە ڕاگەیاند و دەشڵێت، "بێگومان لای خۆمانەوە پێشتر زۆر بە توندی سەركۆنەی ئەم هێرشەمان كردووە بۆ سەر هەرێمی كوردستان، چونكە سیاسەتی هەرێمی كوردستان ڕوونە، ئێمە فاكتەری ئارامی و سەقامگیرین لە ناوچەكەدا. هەمیشە دووپاتمان كردۆتەوە كە ئێمە سەرچاوەی هەڕەشە نین بۆ هیچ یەك لە وڵاتانی دراوسێ و كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بەتایبەتی لەناو دراوسێكانماندا. هەر ئەو سیاسەتەشمان لە دەستپێكی جەنگهوه پەیڕەو كردووە. ئێمە نەبووینەتە بەشێك لەو جەنگە و نابینە بەشێك لە جەنگ. ئەوەی ئێستا هیوای بۆ دەخوازین ئەوەیە كە كۆماری ئیسلامیی ئێران لێكۆڵینەوەی تەواو بكات و هەرێمی كوردستانیش ئاگادار بكاتەوە كە چی ڕوویداوە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دواتر لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە بەرپرسیاریهتیی حكوومەتی عێراق بهرامبهر بهو هێرشانهى دهكرێنه سهر ههرێمى كوردستان گوتیشی، "پێویستە حكوومەتی عێراق دەسەڵاتەكانی بەكاربهێنێت وەك وڵاتێكی خاوەن سەروەری. سەرەتا پێویستە ئەو هێرشانە ڕابگیرێن، ئهوانهى لەیاسادەرچووهكان دەیكهنە سەر هەرێمی كوردستان. ئەمە ئەركێكی حكوومەتی فیدراڵی عێراقە كە پێویستە جێبەجێی بكات".
لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد، "ئێمە نەبووینەتە بەشێك لە جەنگ و نابینە بەشێك لە جەنگ و هیوادارین شتێكی دیكە ڕوونەدات". هەروەها داواشی کرد، "لە ناوخۆی عێراق لە هێزە ئەمنییەكانی عێراقیش دەدرێت، هەر ئەوە نییە كە لە هەرێمی كوردستان دەدرێت، بەڵام بێگومان پێویستە سنوورێك بۆ ئەوانە دابنرێت كه لە یاسا دەرچوون."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment