كۆنسوڵخانەی ئەمەریكا: سەرکۆنەکردنی هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەكەین
نوچە نێت
كۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان لەبارەی هێرشەكەی سەر ماڵی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە قێزەونانە" دەكەین.
ڕۆژی یەكشەممە (29-3-2026) كۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی تەواو ڕون و بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە قێزەونانە دەکات کە لەلایەن میلیشیا تیرۆریستییەکانی بریکاری ئێران لە عێراق کرانە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان."
كۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمەریكا دووپاتی دەكاتەوە، "ئەم کردەوانەی ئێران و بریکارەکانی پەلامارێکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر سەروەری و سەقامگیری و یەکگرتوویی عێراق."
هەروەها دەشڵێت، "بە شێوەیەکی تەواو ئاشکرا و ڕاستەوخۆ ئەو کردەوە تیرۆریستییە هەڕەمەکی و ترسنۆکانانە ڕەتدەکەینەوە کە ئێران و بریکارە تیرۆریستییەکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرتاسەری عێراقدا بەرپایان کردووە."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment