هاكان فیدان: بەتوندی سەركۆنەی هێرشە درۆنییەكەی سەر ماڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین
نوچە نێت
ئێوارهى ئەمڕۆ شەممە (2026/3/28) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکەدا، "وەزیری دەرەوەی تورکیا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئەمڕۆ کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە".
لە بەرامبەردا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پەیوەندیی هاکان فیدان و هەڵوێستی تورکیای بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکە کرد.
کۆتایی ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، "دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئارامی کردەوە".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment