سوودانی ستایشی هەڵوێستە نیشتمانییەکانی سهرۆك نێچیرڤان بارزانی دەکات بۆ بەهێزکردنی تەبایی لەنێوان هەموو عێراقییەکاندا
نوچە نێت
ڕۆژی شەممە (2026/3/28) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێگەیشت. "لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک وەزیران سوودانی بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئهمڕۆ کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها ستایشی هەڵوێستە نیشتمانییەکانی و پەرۆشیی سهرۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ بەهێزکردنی تەبایی لەنێوان هەموو عێراقییەکاندا کرد".
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، "فەرمانی کردووە بە پێکهێنانی تیمێکی هاوبەشی ئەمنی و تەکنیکی لە نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمى كوردستاندا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی".
هاوکات سوودانی جەختی لە، "پەرۆشیی حکوومەتى فیدراڵ کردەوە بۆ ڕێگری لە هەر لایەنێکی دەرەکی یان نێودەوڵەتی کە بیەوێت عێراق پەلکێشی ناو ململانێکانی ناوچەکە بکات، ههروهها دووپاتى كردهوه كه هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەخرێنە گەڕ".
لە بەرامبەردا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "سوپاسی پەیوەندیی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران و ههوڵهكانى حکوومەتی فیدراڵی کردووە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری".
کۆتایی ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە پەیوەندییەکەدا، "دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئارامی کردەوە".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment