قەتەر لە دژی هێرشەكەی سەر ماڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕاگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە کوردستانی

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، سەركۆنەی هێرشە درۆنییەكەی سەر ماڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت، "دژی تووندوتیژی و تیرۆر"ن، جا "هۆکار و پاڵنەرەکانی هەرچییەک بن".

ڕۆژی یەكشەممە (29-3-2026) وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە ڕاگەیێندراوێكدا، سەرکۆنەی هێرشەكەی سەر ماڵی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەكات. هاوكات دووپاتی دەكاتەوە، "دەوڵەتی قەتەر بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە کرایە سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پارێزگای دهۆک."

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیێندراوەكەیدا ڕایگەیاند، "دژی تووندوتیژی و تیرۆر و کارە تاوانکارییەکانە، هۆکار و پاڵنەرەکانی هەرچییەک بن."

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر جەخت لە رەتکردنەوەی بێ ئەندازەی وڵاتەکەی دەکاتەوە بۆ هەموو ئەو کردارانەی دەبنە هۆی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری "لە کۆماری عێراقی برایاندا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین