وەزارەتی دەرەوەی ئوردن: سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەكەین کوردستانی

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن لە ڕاگەیێندراوێكدا، سەرۆكی هێرشكردنەسەر ماڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دهۆك دەكات و هێرشەكە بە "بە دەستدرێژییەکی ڕەتکراوە " ناودەبات.

ڕۆژی یەكشەممە (29-3-2026) وەزارەتی دەرەوەی ئوردن ڕاگەیێندراوێكدا، كە ئاراستەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە، دەڵێت، "سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی شوێنی نیشتەجێبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان" دەكەین و "ئەم کارەی بە دەستدرێژییەکی ڕەتکراوە و پێشێلکردنی ئاسایش و سەقامگیری کۆماری عێراق"ـە.

 

دەقی ڕاگەیێندراوەكەی وەزارەتی کاروباری دەرەوە و ڕەوەندی ئوردن:

شانشینی هاشمیی ئوردن

وەزارەتی کاروباری دەرەوە و ڕەوەندی ئوردنی

عەممان، 29ـی ئاداری 2026، ئوردن ئەمڕۆ سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی شوێنی نیشتەجێبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقی کرد لە پارێزگای دهۆک لە کۆماری عێراقی برا، و ئەم کارەی بە دەستدرێژییەکی ڕەتکراوە و پێشێلکردنی ئاسایش و سەقامگیری کۆماری عێراقی برا وەسف کرد.

وەزارەتی کاروباری دەرەوە و ڕەوەندی ئوردنی لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەسەر هاوسۆزی تەواوی شانشینەکە لەگەڵ کۆماری عێراقی برا و هەرێمی کوردستانی عێراق کردەوە، هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پاراستنی سەلامەتی خاکەکەی دووپات کردەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین