ڕووسیا سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/3/29) كۆنسوڵخانەی ڕووسیا لە هەولێر لە پەیامێكدا نیگەرانی وڵاتەکەی لەبارەی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی كوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند، "نیگەرانیی قووڵی خۆمان" دەردەبڕین، لە "هێرشە مووشەکی و درۆنییە بەردەوامەکان بۆسەر هەرێمی کوردستانی عێراق، کە بوونە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک پێشمەرگە و بەئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی، لەوانەش ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان."
هاوکات دەشڵێت، "ئێمە بە تووندی سەرکۆنەی هەر کارێک دەکەین کە ببێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان و کاریگەریی نەرێنی لەسەر سەقامگیریی عێراق هەبێت. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دان بە خۆیاندا بگرن و لە رێگە سیاسی و دیپلۆماسییەوە، جیاوازییەکانیان نەهێڵن وسەرەخۆشی لە خێزانی قوربانییەکان دەکەین و هیوای زوو سەقامگیربوونەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان دەخوازین."
هەر لەبارەی ئەم هێرشەوە، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی (2026/3/28) رایگەیاند، بابەتەکە کەسی نییە و هێرشەکە "پێشهاتێکی مەترسیدارە بۆ هەموو عێراق بە شێوەیەکی گشتی." سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، "پێویستە حکومەتی فیدراڵیی عێراق بیرێکی زۆر جدی لەم بابەتە بکاتەوە، لە بابەتی کەسانێک کە ماف بە خۆیان بدەن لە دەرەوەی یاسا هێرش بکەنە سەر دامودەزگای دەوڵەتی عێراق."
بەیانیی رۆژی شەممە، (2026/3/28) چەند هێرشێکی درۆنی کرانە سەر پارێزگای دهۆک، یەکێک لە هێرشەکان بۆ سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو لەو شارە، ئەمەش کاردانەوە و ناڕەزایی تووندی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عێراق، وڵاتانی دراوسێ و جیهان لێکەوتەوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment