ئێران ڕێگەیدا کەشتییەکی دیکەی تورکیا بە گەرووی هورمز تێپەڕێت تورکیە

نوچە نێت:

دوای داخستنی گەرووی هورمز، بەرپرسانی ئیران رێگەیاندا دووەم کەشتی تورکیا بە گەرووی هورمز تێپەرێت، لەوبارەیەوە وەزیری گواستنەوەی تورکیا دەڵێت، تاوەکو ئێستا (14) کەشتیی تورکیا ماونەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (2026/4/4) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاوی کردەوە، دوای هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بەرامبەر بە ئێران و داخستنی گەرووی هورمز بووە هۆی وەستانی هەناردەکردنی سووتەمەنی چەندین وڵات لە ناوچەکە، هاوکات تورکیاش یەکێکە لەو وڵاتانە تاوەکو ئێستا چەند کەشتییەکی لەو گەرووە گیری خواردووە، ئەنقەرە بەجددی لە گفتوگۆدایە بۆ تێپەربوونی ئەو کەشیانە دوای رێککەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران توانرا لە (2026/3/13) یەکەم کەشتی تورکیا بە سەرکەوتووی تێپەرێت.

عەبدوڵقادر ئۆراڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا بە ڕۆژنامەوانی راگەیاند، ئێران رێگەی بە دووەم کەشتی تورکیادا بە گەرووی هورمز تێپەرێت، هاوکات ئاشکرای دەکات، تاوەکو ئێستا (14) کەشتیی تورکیا ماونەتەوە، لە هەوڵەکانمان بەردەوامین لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران لە پەیوەندیداین بۆ تێپەربوونی (11) کەشتی دیکە.

تێپەربوونی ئەو کەشتییەی تورکیا لەکاتێکدایە دوێنی  دوای ئەوەی ترەمپ ڕەخنەی لە سەرۆکی فەرەنسای گرت بەهۆی هاوکارینەکردنیان لە دژی ئێران، لە بەرامبەردا سوپای پاسداران ڕێگەی دا یەکەم کەشتیی کۆنتەینەری فەرەنسای بە سەرکەوتووی لە گەروی هورمز تێپەرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین