ئەنقەرە ڕەتیدەکاتەوە فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکا بە سیستەمی بەرگریی تورکیا تێکشکێندرابێت تورکیە

نوچە نێت:

دوای بڵاوبووەنوەی دەنگۆی پێدانی سیستەمی بەرگریی تورکیا بە سوپای پاسداران و خستنەخوارەوەی فڕۆکەی جەنگی (ئێف 15)ـی ئەمەریکا بەو سیستەمانە، ئەنقەرە بەتوندی هاتە دەنگ و دەڵێت، "ئەو دەنگۆیانە دوورە لە ڕاستی و هەوڵێکە بۆ بە ئامانج گرتنی ڕۆڵی تورکیا لە ئاشتی ناوچەکە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/4/5) ماڵپەری (میللەت) بڵاوی کردەوە، ماوەی دوو ڕۆژە لە میدیای تورکیا بەچڕی باس لە پێدانی هاوکاری سەربازیی ئەنقەرە بە تاران دەکرێت، بەتایبەت مووشەکی دژە فڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی، جگە لەو دەنگۆیانە باس لەوەش دەکرێت سوپای پاسداران بە سیستەمی بەرگریی فڕۆکەی جەنگی (ئێف 15)ـی ئەمەریکای تێکشکاندووە.

دوای ئەو دەنگۆیانە، بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا بەتوندی ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، "بێ بنەمان و هیچ ڕاستییەک لەو دەنگۆیانەدا نییە."، هەروەها لە رێگەی ڕاگەیێندراوێکدا دەشڵێت، "بڵاوبوونەوەی ئەو قسانە ناڕاستە، و شەڕی دەروونییە و هەوڵی چەند لایەنێکە بە مەبەستی بە ئامانجگرتنی هەوڵی دیپلۆماسی و بنیاتنەری تورکیا بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی و سەقامگیری و کۆتایهێنان بەو جەنگە لە ناوچەکەمان."

هەروەها لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "پێشینەی کارەکانی تورکیا پاراستنی ئەو هەڵوێستەیە بەرامبەر بەو جەنگەی لە ناوچەکەمان هەڵگیرساوە و پەیڕەوەی دەکات، ئامانج لە بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە ناراستانە چەواشەکاردنی ڕای گشتییە، لەکۆتاییدا ئەوەی گرنگە دەبێت وریابین بەرامبەر بەبڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانە." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین