وەزیری پێشمەرگە: هێرشی شەوی ڕابردوو هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە
نوچە نێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (7/4/2026) شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی ئەمشەو کە لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کرایە سەر گوندی (زەرگەزەوی) لە سنووری شاری هەولێر دەکەین، بەداخەوە ئەم پەلامارە دڕەندانەیە بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی قارەمان بە ناوی (مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ) و هاوژینەکەی."
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل گووتیشی، "بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و بەزاندنی هەموو سنوورە یاسایی و مرۆییەکان و پێشێلکردنی شکۆی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق؛ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە" بۆیە ئێمە وەک وەزارەتی پێشمەرگە "دووپاتی دەکەینەوە گیانی هاووڵاتیان و سەروەریی خاکەکەمان هێڵی سوورە."
وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوە کرد، "داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستی کردەییان هەبێت و لە ئاست ئەم تاوانانەدا بێدەنگ نەبن" ئێمەش "بە ناوی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی شەهیدەکان دەکەین و نەمری بۆ شەهیدە سەربەرزەکانمان."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment