سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ستایشی هەوڵەکانی سەرۆكی فەرەنسا بۆ ئاشتی دەکات
نوچە نێت:
ڕۆژی چوارشەممە (2026/4/15) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر پێشوازیی لە پاتریک دۆرێل، باڵوێزی فەرەنسا کرد. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، تاوتوێی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کرد، هەروەها "هیوایان خواست ئاگربەست بەردەوام بێت و ڕێگە بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ و بەدیهاتنی ئاشتی خۆش بکات".
هەر لەم بارەیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، "ستایشی هەوڵەکانی فەرەنسا و سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆنی کرد کە هەمیشە ڕۆڵیان لە چەسپاندنی ئاشتیدا هەبووە و بەردەوام پشتگیرییان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە".
لە کۆتاییدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، تێیدا جەخت لە گرنگیی گفتوگۆ و لێکگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان".
جێگەی ئاماژەپێدانە، لەم دیدارەدا کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەیی بوو، باس لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرا.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment