وەزارەتی ئەوقاف: گەشتیی ئەمساڵی حاجیانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی دەبێت
نوچە نێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/4/16) وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی سەبارەت بە گەشتیی ئەمساڵی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ حەج لەرێگەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه بڵاوکردەوە و دەڵێت، "له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گه‌ره‌نتی چوونی حاجیانی كوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودیه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج گه‌یشتنیه رێككه‌وتن، كه گه‌شتی حه‌جی ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی حاجیانی عیراق ته‌نها به رێگه‌ی وشكانی ده‌بێت."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو حاجیانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی گەشت بکەن و له رۆژانی داهاتوودا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عێراق شێوارز و رێککارەکانی چوونی حاجیانی كوردستان ڕێكده‌خرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه."
سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی حاجیانی كوردستان لە ڕاگەیێندراوەکدا ئاماژە بۆئەوە کراوە، "لەبەر ئەوەی بڕیاربوو به رێگه‌ی ئاسمانی گه‌شت بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی ناوچه‌كه و داخرانی ئاسمانی عێراق و فرۆكه‌خانه‌كان ئێستا ته‌نها به رێگه‌ی وشكانی گه‌شت ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی لەڕێگەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات له رێگه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عێراقییه‌وه هاوشێوه‌ی قه‌ره‌بووی حاجیانی پارساڵ بۆ ئه‌مساڵیش مافی هاووڵاتیانمان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه به‌پێی ئه‌و خه‌مڵاندن و میكانیزمه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عیراقی بۆ ده‌كات."
لە ڕاگەیێندراوەکدا ئەوەش هاتووە، "جێی سەرنج و ئاماژەیە به‌شێكی زۆری ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پرۆسەی حه‌ج ته‌واوكراون و له داهاتووشدا رێككار و رێنمایی تازه بڵاو ده‌كرێته‌وه."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment