لێکەوتەکانی گەمارۆدانی گەرووی هورمز لەسەر ئێران و وڵاتانی عەرەبی ناوخۆیی

نوچە نێت: تایبەت

ئامادەکردنی: چرا کوردستانی 

ڕۆژی (2026/4/12)، دۆناڵد ترمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس نووسی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە ئێران کردووە و دەڵێت "هێزی دەریایی ئەمریکا دەستبەجێ دەست دەکات بە گەمارۆدانی هەر کەشتییەک کە بیەوێت بچێتە ناو گەرووی هورمز یان لێی بێتە دەرەوە، فەرمانم  بە هێزی دەریایی دا هەر کەشتییەک لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا بپشکنن و دەستی بەسەردا بگرن کە سەرانە و باجی بە ئێران دابێت بۆ تێپەڕبوون". بەمەش ئەمریکا بە فەرمی سەپاندنی گەمارۆی بەسەر ئەو کەشتیانەدا راگەیاند کە بەرەو بەندەرەکانی ئێران دەچن یان لێیەوە دەگەڕێنەوە، بە ئامانجی پەکخستنی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە، بەگوێرەی بڕیارەکە، تەنیا رێگە بەو کەشتیانە دەدرێت تێپەڕن کە لە بەندەرەکانی ئێران لەنگەر ناگرن. هاوکات کۆماری ئیسلامیی ئێران بە توندی ئەم بڕیارەی ڕەتکردەوە، موحسین ڕەزایی، بەرپرسی باڵای ئێران ڕایگەیاند، "تاران ڕێگە نادات هیچ گەمارۆیەکی بەسەردا بسەپێنرێت" ئاماژەی بەوەش دا، وڵاتەکەی خاوەنی چەندین توانای بەکارنەهێنراوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم فشارانە

داخستنی گەرووی هورمز بازرگانی نەوتی ئێران بەرەو کوێ دەبات؟

ڕۆژی دووشەمە، (2026/4/13) مەیاد مەلەکی، لێکۆڵەری ئێرانی لە بڵاوکراوەیەکی پلاتفۆڕمی ئێکسدا ڕایگەیاند، گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر گەرووی هورمز ڕۆژانە نزیکەی 276 ملیۆن دۆلار لە هەناردەکردن، زیان بە ئێران دەگەیەنێت و ڕۆژانە 159 ملیۆن دۆلار لە هاوردەکردندا پەک دەخات. مەلەکی دەشڵێت، کۆی زیانەکانی ئابووری نزیکەی 435 ملیۆن دۆلارە لە ڕۆژێکدا، واتە 13 ملیار دۆلار لە مانگێکدا. هەر لە بڵاوکراوەکەدا باسی لەوەش کرد، کە زیاتر لە 90%ی بازرگانی ساڵانەی ئێران بە بڕی 109.7 ملیار دۆلار بە کەنداودا تێدەپەڕێت. نەوت و گاز 80%ی داهاتی هەناردەکردنی حکومەت و 23.7%ی بەرهەمی ناوخۆیی گشتی پێکدەهێنن. تەنها دوورگەی خارگ ساڵانە نزیکەی ٥٣ ملیار دۆلار بەرهەم دەهێنێت. 

ساسان حیکمەت، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی سەڵاحەدین، لە بارەی گەمارۆدانی گەرووی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نووچە نێتی ڕاگەیاند، "زۆربەی داهاتی نەوت و گازی ئێران دەتوانین بڵێین %90 %80 لە بەندەرەکانی ناو کەنداوەوە دەچێت واتا لە خارگ و بەندەرەکانی دیکەوە". ئەم نەوتە لەڕێگای گەرووی هورمز دەگاتە دەریای ئازاد و بازارەکانی ئاسیا بەتایبەتی چین و هیندستان و یابان کە گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێرانن  واتا دەتوانین بڵێن؛ ڕێگای هورمز یان گەرووی هورمز بە شێکی زۆری نەوتی ئێران خۆی دەگوازێتەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان، بەبێ هورمز ئێران ناتوانێت بگاتە دەریای ئازاد بە شێوەیەکی سەلامەت، چونکە هیچ ڕێگەیەکی گەورەی دەریای نییە بۆ دەرەوە. 

هەر لەمبارەیەوە ئەیوب سماقەیی، سەرۆکی لقی هەولێری ئابووریناسانی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نووچە نێتی ڕاگەیاند، "باوەرناکەم ئێران زەرەرێکی وەها بکات، لەبەر ئەوەی ئێران لە ساڵی 1979وە، گەمارۆی لەسەرە" و ڕای وایە گەمارۆدانی گەرووی هورمز "سەرکەوتنە بۆ ئێران"، چونکە وا بڕیار بوو ئێران لەناوبچێت، بەڵام ئێستا بەپێوە دەمینێتەوە لە کردنەوەی گەروی هورمز کە ئەمریکا دەیەوێت بیکاتەوە ئێستا گەمارۆی دەدات، بە پێچەوانەوە ئێستا ئەمریکا زیان دەکات ئەمریکا دۆستەکانی لە ناوچەکە و دۆستەکانی لە ئەورووپاش لەدەست دەدات وە دژ بەرەکانیشیان وەکوو چین و ڕووسیا و کۆریا و ئێران بەهێزتر دەبن ئەوا سەر دەکێشی بۆ نەمانی یەک قوتبی کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات. سەر دەکێشی بۆ دروستبوونی نیزامێکی ئابووری وە نیزامێکی دیکەی دارایی، هەم شەڕێکی توندی  ئابووری دروست دەبێت وە شەرێکی دیکەی دراوەکان دروست دەبێت وەکوو ئەوەی کە ئێستا دژبەرەکانی ئەمریکا لە بری نیزامی سیفت نیزامی دیکە دروست دەکەن بۆ ئاڵوگۆرە بازرگانی و دارایەکانیان. 

کاریگەریی گەمارۆکانی لەسەر کەلوپەلە نانەوتییەکانی ئێران

جگە لە نەوت، گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران، کاریگەری لەسەر بازرگانیی کەلوپەلەکانی دیکەش دەبێت؛ گرنگترین هەناردە نانەوتییەکانی ئێران بریتین لە بەرهەمە پێترۆکیمیایییەکان، پلاستیک و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، کە زۆربەیان هەناردەی چین و هیندستان دەکرێن، لە بەرامبەردا، گرنگترین ئەو کەلوپەلانەی هەناردەی ئێران دەکرێن، بریتین لە ئامێرەکانی پیشەسازی، ئەلیکترۆنی و خۆراک، کە لە چین، ئیمارات و تورکیاوە دابین دەکرێن. ساسان حیکمەت دەڵێت، "ئێران بەشێکی کاڵاکانی  وەکو خۆراک بە تایبەتی ئەو خۆکارانەی کە پێویستی رۆژانەیە بۆ نموونە  گەنم، برنج، پێداویستی پزیشکی و پێداویستییە و پیشەسازیەکان ئەمانە هەمووی لە ڕێگای بەندەراکانەوە هاوردە دەکرێت."  بە داخستن و گەمارۆدان دەبێتە هۆی هەڵاوسانێکی گەورە لە نرخی خۆراکدا ئێستاش هەڵاوسان ڕوویداوە ئەگەر بێت و گەمارۆکە ئەنجام بدرێت ئەوا هەژمار ناکرێت کە رێژەی هەڵاوسان چەندە ڕێژەکەی بەرز دەبتەوە. هاوکات ئەیوب سماقەیی پێی وایە "پیشەسازی ئێران توانایەکی زۆر بەرزی هەیە، لەبەر ئەوەی ئێران وەکوو باسمان کرد  لە مێژە گەمارۆدراوە، بۆیە پیشەسازی ئێران دەتوانێت هیچ نەبێت بەلای کەمەوە پێداویستیەکانی خەڵکی خۆی دابین بکات"، بۆیە گرتنی گەرووی هورمز هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی نییە لەسەر توانای پیشەسازی ئێرانی.  

ئێران جێگرەوەی دەریایی بۆ هورمز هەیە؟

سەبارەت بە جێگرەوەی گەرووی هورمز بۆ ئێران، ساسان حیکمەت دەڵێت، ڕاستە باسی هەندێک شوێنگرەوەی دیکە دەکەن، کەوا لەحاڵەتێکدا ئەگەر هات و هورمز داخرا ئێران ئەو ڕێگایانە بەکاربێنێت وەکو، جاسک یان ئەو کۆمەڵێگایەی دیکەی لاوەکی، وەک دەگوترێت ئێران دەتوانێت پشتیان پێ ببەستێت، بەڵام هیچیان جێگای گەرووی هورمز ناگرێتەوە بۆ ئێران، چونکە ئەگەر بەراورد بکرێت لەگەڵ  ئەو بەدیلانەی دیکە  بۆ نموونە ئێران بتوانێت لە ڕێگای بەندەری جاسکەوە  لە کەنداوی عومان کە دەکەوێتە دەرەوەی هورمز گواستنەوەی نەوت بکا ئەمە تەنانەت لە ڕۆژێکا ئەگەر زۆر زۆر گونجاو بێت  300000هەزار بەرەو ژوور دەتوانێ لەو ڕێگەیەوە بگوازێتەوە، ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر کەمە ئەگەر بەراورد بکەین بەو  بەرهەمهێنانەی ئێران کە هەیەتی واتا بەو داهاتەی  ئێران دەیەوێ دەستی کەوێ لە فرۆشتنی نەوت، بەراستی گەمارۆدانی هورمز ئەگەر لە ڕێگای لایەنی ئەمریکاوە بێت ئێران دەخاتە ناو جوگرافیایەکی خنکێنەر. 

ئەم مامۆستایەی زانکۆ دەشڵێت ئێران هیچ خەتێکی لولە بەرەو بەرەی عەرەبی نییە، ڕاستە ئێران پەیوەندیەکی سیاسی و ئابووری باشی لەگەڵ عومان دا هەبوو، بەڵام ئەو بەندەرانەی عومان هەیەتی تەنها  تایبەتن بە گوستنەوەی نەوتی خۆی کە عومان دەینێرێتە دەرەوە تا ئەوەی هیچ ڕێکەوتنێک نەبووە بۆ گواستنەوەی نەوتی ئێران لە ڕێگای عومانەوە لەوکاتەشدا کە ئەمریکا لە ناوچەکەدایە و باڵانسی هێز بە جۆرەکی دیکەیە ئەو جۆرە رێکەوتنانە زەحمەتە لەگەڵ ئێراندا بکرێت، چونکە ئەمریکا لەناوچەکدا هەیە وە وڵاتانی کەنداویش پەیوەندیەکی سیاسی و ئابووری و ئاسایشیەکەی بەهێزیان لەگەڵ ئەمریکادا هەیە تا ئێستا سەبارەت بە بەرەی عەرەبی بە گشتی دەتوانین بڵێین ئەوەی هەیە وڵاتانی (ئیمارات، قەتەر، سعودیە، بەحرێن) پيشتر لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە پەیوەندیان هەبووە لەگەڵ ئێران، راستە پەیوەندیەکانیش لە هەڵبەز و دابەزدا بووە، بەڵام  ئێستا پەیوەندیەکان زۆر خراپن بە تایبەتی ئێران ئەوانەی لە ڕووی تەوەرەی شەر هەژمارکرد و پەلاماری ئەو وڵاتانەشی داوە لە ڕێگای موشەک و درۆنەوە، بۆیە پەیوەندیە سیاسیەکان زۆر خراپن بەتایبەتی لەگەڵ سعودیە و ئیماراتدا تەنانەت ئەگەریش هێڵی بۆری هەبێت بۆ ئەو وڵاتانە دەتوانین بڵێین، مەسەلەی گواستنەوەی نەوت پەیوەندی بەس ئەوە نییە نەوتەکە بنێریە دەرەوە، پەیوەندیکەیە ئەویە بەو رێگایەی پێی دەنێرێت تێجووی چەند دەکات؟ ئایا لەرووی ئاسایشەوە تا چەند پارێزراوە؟ بەڵام دەکرێت ئێران بەدیلی ناردنی هەبێت بە ڕێگای وشکانی.

ئەیوب سماقەیی باس لەوە دەکات، ئێران دەتوانێت جگە لە ڕێگای گەرووی هورمز بە ڕێگاکانی دیکەی وشکانیش نەوتی خۆی بفرۆشێت وە "دەشکرێ ئێران سەرجەم ئەو نەوتەی بەرهەمی دێنێت لە ناوەخۆ بیکاتە بەرهەم و بیکاتە کاڵا. 

کاریگەری لەسەر وڵاتانی عەرەبی

گەمارۆدانی گەرووی هورمز یان ئەو بەندەرانەی کەوا لە بەنداوی عەرەبیدان یان هەر پێکدادانێکی سەربازیش لەو ناوچەیە شۆکێکی جۆپۆڵیکی تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوە بە تایبەتی سەبارەت بە ناوچەکانی کەنداوی عەرەبی و چڕانی گەرووی هورمز ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر وڵاتانی وابەستە بە وزە هەیە، هاوکات بەردەستبوونی سنوورداری ڕێگەی بەدیل قەیرانەکە قووڵتر دەکاتەوە. بە گوتەی شارەزایان، ئیدارەی تاران ئامانجی ئەوەیە کە ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان لە پرۆسەکەدا بەشدار بکات لە ڕێگەی بڕینی ڕۆیشتنی وزە و بەم شێوەیە فشارەکان لەسەر ئەمریکا زیاد بکات. ساسان حیکمەت دەڵێت، ئەم وڵاتانە کێشەی سیاسی زۆریان هەیە لەگەڵ ئێران، بەڵام لە ڕووی ئابوریشەوە زۆر بە توندی  زامنی ئابووری دەبن راستە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازی هەیە، بۆ نموونە تۆ گەر عەرەبستان و عومان بەراورد بکەیت بە ئیمارات و قەتەر، دەبینین جیاوازی هەیە لە نێوان ئەو وڵاتانە لە ڕووی زەرمەندبوونیان لەو تەنگەژەیەی کەوا  دروست دەبێت. سعودیە کە گەورەترین هەناردەکاری نەوتە لە جیهان زۆربەی نەوتەکەی لە ڕێگەی کەنداوەکانی عەرەبیەوە دەروات، بەڵام بە گەمارۆی ئەمریکا بۆ هورمز و داخستنی بەندەرەکان، هەناردەی سعودیە لە ڕێگای بۆری نەوتی رۆژهەڵات و ڕۆژئاوای بێت کە دەگەنە دەریای سوور. 

ئەمە لە باشترین حاڵەتدا دەکاتە حەوت بەرمیل لە رۆژێکدا کە ناکاتەوە ئەو هەناردەی کە وا سعودیە هەیبوو پێش دەستپێکردنی شەری ئەمریکا و ئیسرائل لەگەڵ ئێران  زائیدەن لە ڕووی گەمارۆکە ئێران دووبارە هێرش کاتە سەر ئامانجە نەوت و گازیەکانی وڵاتانی عەرەبی لەوانە بەرێگای موشەک و درۆن زۆربەی کێڵگە نەوتیەکان بکاتە ئامانجی خۆی  ئیران لەو حاڵەتەدا زیانی زۆر بە ئابووری سعودیە وە ژێرخانی نەوت لە سعودیە دەگەیەنێت. 

سەبارەت بە قەتەر دەتوانین بڵێین؛ وڵاتێکە گەورەترین هەناردەکاری گازی سرووشتیە لە جیهاندا وە گازی قەتەری لە ڕێگای هورمزەوە دەچیتە وڵاتانی ئەورووپی گووتمان قەتەر کە وڵاتێکی گرنگە بە گەمارۆدان کە تا ئیستا ئێران گەمارۆی خستوتە سەر هورمز  وە دواتریش ئەگەر ئەمریکا گەمارۆ  بدات و نا ئەمنیەک لە گەروەکەدا هەبێت. بەنسبەت هەناردە کردنی  نەوت و گاز و  کەلوپەلەکانی دیکەوە دەتوانین بڵێین  زەرەر مەندێکی زۆر دەبێت، چونکە ئێستا هەناردەی گازی قەتەری بۆ بازاری جیهان. بەتایبەت ئەورووپا و ئاسیا راوەستاوە لەکاتێکدا کەوا گەماردانەکە بەهێزتر بببێت، ڕێرەوێک  نەدۆزرێتەوە بۆ دەرچوون لەم تەنگەژەیە ئەوا زەرەرمەندی یەکەم ئابووری قەتەر دەبێت، چونکە ناتوانێت گازەکەی بنێرێتە بازارەکانی جیهان وە بەهەمان شێوە ئەورووپیەکان و وڵاتانی ئاسیاش زەرەرمەند دەبن.  عومان  تاکە وڵاتێکە کە وا زەرەو زیانێکی  ئەوتحی پێناگا ئەوەش لەبەر ئەوەی کەوا  هیچ کێشەکی ئەوتۆی لەگەڵ  ئێراندا نییە ئەوەتا  تاکو ئێستاش ئێران هیچ  تەنگەژەی لەگەڵ ئەودا نەبوە لە ڕووی سیاسی. هیچ کێشەی نیە لە گەڵیان وە هیچ ململانێش رووی نەداوە بۆیە. تاکە وڵات کە تا ئێستا قازانجی کردووە، وڵاتی عومانە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا نەوتەکەی بە نرخێکی گرانتر دەفرۆشێت.

سەرچاوەکان

  1. لێدوانی تایبەت، ساسان حیکمەت، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی سەڵاحەدین.
  2. لێدوانی تایبەت، ئەیوب سماقەیی، سەرۆکی لقی هەولێری ئابووریناسانی کوردستان و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی سەڵاحەدین. 
  3. گەمارۆدانی گەرووی هورمز. 
  4. گەمارۆی بەندەرەکانی ئێران کاریگەری گەورەی لەسەر جیهان دەبێت.
  5.  Iran enerji silahi ni nasil kullaniyor?

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین