هاوكارییە داراییەكانی ئەمەریكا بۆ هێزەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەوەستێت
نوچە نێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/4/2026) بەپێیی رەشنووسی پڕۆژە بودجەی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بۆ ساڵی (2027)، گۆڕانکاری تەواو بەسەر هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی شەڕی دژە تیرۆردا هاتووە، بەجۆرێک ئەو هاوکاریانەی تایبەتبوون بە پڕچەککردن و مەشق و راهێنان لە ساڵی (2026) بۆ هێزەکانی پێشمەرگە نزیکەی (61) ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لە ڕەشنووسی پڕۆژە بودجەی نوێدا بۆ سفر دۆلار دابەزیوە.
هاوکات لە چوارچێوەی هەمان پڕۆگرام دا، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا داوای (38) ملیۆن و (600) هەزار دۆلار بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق، هەروەها (57) ملیۆن و (452) هەزار و (160) دۆلاریان بۆ دژە تیرۆری عێراقی کردووە، کە بەیەکەوە دەکاتە زیاتر لە (96) ملیۆن و (452) هەزار دۆلار، بەڵام لە ساڵی رابردوو وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، یارمەتییە داراییەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی بڕی، کە وەک هاوکاری مانگانە بە پێشمەرگە دەدرا کە بڕی (60) ملیۆن دۆلار بوو، ئەم هاوکارییە لە ساڵی (2026)ەوە بڕدراوە.
جێگەی باشە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ لیکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا كۆتایی دێت، تاوەکو ئێستاش ئەمریکا ڕەزامەندی دەرنەبڕیووە ئەم لێکتێگەیشتنە نوێ بکاتەوە، سەرباری داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ نوێکردنەوەی. هاوكات هەر لەم بودجەیەدا داوای (130) ملیۆن دۆلاری بۆ سووریاو رۆژئاڤای کوردستان کراوە، کە بڕیارە بڕی (61) ملیۆن و (500) هەزاری وەک مووچە بۆ ئەو هێزانەی سووریا کە شەڕی دژ بە تیرۆر و داعش دەکەن بەکاربێت.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment