سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو کۆبووەوە
نوچەنێت
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (2026/5/4) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی زنجیرە دیدارەکانیدا لە بەغدا لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراقی فیدڕاڵی کۆبووەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی "وێڕای دووپاتکردنەوەی پیرۆزبایی بۆ ڕاسپاردنی بە ئەرکی سەرۆکایەتیی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ زەیدی خواست". هەروەها ئامادەیی و پشتگیریی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و سەرکەوتنی حکوومەتەکەی دەربڕی.
لە بەرامبەریشدا، عەلی فالح زەیدی سوپاس و پێزانینی بۆ هەڵوێستی ئەرێنی و پشتگیرییەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی نیشان دا. هاوکات هەردوولا "جەختیان لە گرنگیی خێراکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی کارامە کردەوە کە ببێتە چەتری کۆکەرەوەی هەموو پێکهاتەکان و وەڵامدەرەوەی ئاڵنگارييهكان و ویست و داواکارییەکانی هاووڵاتییان بێت".
لە بارەی پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و بەغدا، داكۆكييان لە کارکردنی هاوبەش کردەوە بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشەکانی عێراق بهگشتی و هەولێر و بەغدا بهتايبهتى، کە شێوەیەک ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەموو لایەک پارێزراو بن.
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێم دا هاتووە، هەردوولا "هاوڕا بوون کە قۆناغەکە پێویستی بە هەماهەنگیی ئاستبەرز و کاری پێکەوەییی نێوان تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکان هەیە، بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ تهواوى وڵات".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment