سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پەرلەمانتارانی مەسیحی کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت

لە دووەم رۆژی دیدارەكانی لە بەغدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پەرلەمانتارانی مەسیحی لە پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆ لەسەر مەسیحیەكان نوێرایەتی پێكهاتەكان كۆبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (2026/5/5) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پەرلەمانتارانی پێکهاتەی مەسیحی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی مەسیحییەکان و نوێنەرایەتیی سیاسیی پێکهاتەکان تاوتوێ کرا. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە مەسیحییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی عێراق و هەرێمی کوردستانن و ڕۆڵی مێژوویی و شارستانیيان بەرز نرخێنرا.

هەروەها دووپاتى کرده‌وە کە پێویستە له‌ كابينه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقدا به‌ پۆستى وه‌زارى به‌شدار بن و کار بۆ برەودان بە کولتووری پێکەوەژیان، لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن بکرێت وەک بنەمایەکی سەرەکیی سەقامگیری لە وڵاتدا.

هەردوولا هاوڕا بوون کە دەبێت هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی هاوبەشی و یەکسانی بەردەوام بن، بە شێوەیەک کە هەموو پێکهاتەکان بگەنە ماف و شایستە دەستوورییەکانيان. لەمبارەیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ پاراستنی مافەکانی مەسیحییەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان دووپات کردەوە.

لای خۆیانەوە، پەرلەمانتارانی مەسیحی پێزانینیان بۆ هەڵوێستە بەردەوامەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی لە داکۆکیکردن لە مافی پێکهاتەکان و پاراستنی فرەیی و تەبایی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین