سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: پارتی لەگەڵ یەکێتیی ئەنجومەنێکی سیاسی دروست دەکەن
نوچەنێت
ڕۆژی سێشەممە (2026/5/5) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی دیدارە دیپلۆماسی و سیاسییەکانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغداوە ڕایگەیاند، "لایەنە عێراقییەکان خاوەن دیدگایەکی ئەرێنین بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە هەڵپەسێردراوەکان". هاوکات ئاماژەی بە هەنگاوێکی کردەیی دا بۆ یەکخستنی گوتاری سیاسیی لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دروستکردنی ئەنجومەنێکی سیاسیی هاوبەش لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ڕێکخستنی نێو ماڵی کورد ئاماژەی بەوە دا، کە کارکردن بۆ دروستکردنی ئەنجومەنێکی سیاسیی هاوبەش لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ئارادایە. دەشڵێت، "ئەم هەنگاوە وەک هەوڵێکی ستراتیژی دەبیندرێت بۆ تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسی و ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هێزە سەرەکییەکانی هەرێم، بە ئامانجی بەهێزکردنی کورد لە دانوستانەکاندا لەگەڵ بەغدا".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا ڕایگەیاند، "لایەنە سیاسییەکانی عێراق ئامادەیی و هەڵوێستی ئەرێنییان هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن". هەروەها گوتیشی، "هاوڕاین کە کێشە هەیە، بەڵام وەک کورد دەبێت ڕێڕەوێک بکەینەوە تاوەکو کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین".
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، جەختی لەوەش کردەوە، کە هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە عێراق، پێداگرە لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی بۆ تەواوی دۆسیە دارایی و دەستوورییەکان، دووپاتیشی لەوە کردەوە کە کەشێکی لەبار بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە ئارادا هەیە.
جێگەی ئاماژەپێدانە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ماوەی دوو ڕۆژە بۆ مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی فیدراڵی لە بەغدایە و لەگەڵ زۆربەی سەرۆک و سەرکردە و پێکهاتەکانی عێراق کۆبووەتەوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment