سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە
نوچە نێت:
ڕۆژی دووشەممە (2026/5/4) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا، "پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقی فیدراڵ تاوتوێ کران. لەمبارەیەوە جەخت لە پێکهێنانی حکوومەتێک کرایەوە کە وەڵامدەرەوەی ئاڵنگارییەکانی قۆناغەکە و چاوەڕوانی و داواکارییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت."
هەر لەو کۆبوونەوەدا هەردوولا جەختیان لە ، "گرنگیی هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان و کاری پێکەوەیی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات، بەتایبەتی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور، هەروەها جەخت لە پاراستنی ئارامی، سەقامگیری و سەروەریی عێراق کرایەوە."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه، "هه‌رێمى كوردستان پشتگیرى له پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق ده‌كات و هه‌موو هاوكارییه‌كى پێویست بۆ سه‌رخستنى هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراقى فیدراڵی پێشكه‌ش ده‌كات."
لاى خۆیانه‌وه سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى، وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه، ستایشى هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و دید و بۆچوونه‌كانیان كرد له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و گرنگیى هاریكاریى هاوبه‌ش.
لەکۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کاریگەری و لێکەوتەکانی شەڕ و دۆخی ناوچەکە بەسەر عێراقەوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە تێیدا جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە مەترسییەکانی پێکدادان و گرژییەکان کرایەوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment