سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پيرۆزبايى لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان دەکات
نوچە نێت:
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (2026/5/15) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق کرد. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، "وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتگیریی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئهركهكهى دووپات کردەوە."
هاوکات لە بەرامبەردا ڤاچۆڤسکی خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە عێراق دەربڕی و ستایشی ڕۆڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی مەسیحییەکان و برەودان بە کولتووری پێكهوهژيان و لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن.
لە بەشیکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە لەو کۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان دووپاتی کردەوە کە، "ڤاتیکان بە بایەخەوە لە سەقامگیری و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت." لاى خۆيهوه سهرۆك نێچيرڤان بارزانى جەختی کردەوە کە، "هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان دەمێنێتەوە."
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەداههردوولا دهربارهى بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لهگهڵ ڤاتیکان، بيروڕايان گۆڕييهوه.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment