تەندروستی جیهانی: مەترسییەکانی ڤایرۆسی هانتا لە ئاستێکی کەم دایە
نوچە نێت:
ڕۆژی دووشەممە (18/5/2026)، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، مەترسییەکانی سەر تەندروستی گشتی لەسەر بنەمای دوایین زانیارییە بەردەستەکان دووبارە هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوەتەوە، تاوەکو ئێستاش مەترسییە جیهانییەکان بە نزمی ماونەتەوە.
هاوکات لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، سەرەڕای ئەگەری سەرهەڵدانی حاڵەتی دیکەی تووشبوون لەنێوان سەرنشینان و تیمی کەشتییەکە پێش جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی کەرەنتینە، بەڵام پێشبینی دەکرێت مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە دوای دابەزینی سەرنشینەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی چاودێری ورد، ڕوو لە کەمبوونەوە بکات.
هەروەها بەگوێرەی زانیاریی بەرپرسەکان، چاوەڕوان دەکرێت کەشتی (MY HONDIUS)، لە نێوان کاتژمێر (10:00)ـی بەیانی بۆ (12:00)ـی نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە لە بەندەری ڕۆتەردامی هۆڵەندا لەنگەر بگرێت. ئەمەش بە مەبەستی دابەزاندنی (27) سەرنشین کە تا ئێستا لەسەر کەشتییەکە ماونەتەوە، کە پێکهاتوون لە (25) ئەندامی تیمی کەشتییەکە و (2) کارمەندی پزیشکی.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment