پاشماوەی پزیشکی هۆکارێکە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی ئایدز
نوچە نێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (16/8/2026) عومەر عەبدولەتیف، ئەندامی ڕوانگەی عێراقی سەوز، ڕایگەیاند، بەگوێرەی تازەترین ڕاپۆرتی ڕوانگەکەمان، دۆخی هەرێمی کوردستان لەچاو ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق زۆر باشترە لە ڕووی فڕێدانی پاشماوەکانی کەرەستەی پزیشکی چونکە چاودێرییەکی توند بەسەر نۆرینگە و نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکان هەیە، بەڵام بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەکەمان بڕی بەرهەمهێنانی پاشماوەی پزیشکیی مەترسیدار لە عێراق ڕۆژانە لە نێوان (20) بۆ (40) تۆن دایە. مانگانە تەنیا (400) بۆ (500) تۆن پاشماوە بە شێوەیەکی فەرمی چارەسەر دەکرێت، ئەمەش واتای ئەوەیە کە بڕێکی زۆری پاشماوەکان لە دەرەوەی چاودێری و سیستمی فەرمی دەمێننەوە، بۆیە (30%) بۆ (40%)ی کۆی پاشماوە پزیشکییەکان لە شارە گەورەکاندا، لەلایەن نۆرینگە، تاقیگە و کۆمەڵگە پزیشکییە ئەهلییەکانەوە بەرهەم دەهێندرێن، کە هیچ سیستمێکی جیاوازیان بۆ کۆکردنەوە و لەناوبردنی پاشماوەکانیان نییە.
ئەندامەکەی روانگەی عێراقی سەوز ئاشکراشی کرد، کە دەبێت چاودێرییەکی توند بخرێتە سەر هەموو نۆرینگە و نەخۆشخانە حکومییەکان و ئەهلییەکان، کە زۆرترین سەرنج لەسەر نەخۆشخانە ئەهلییەکانە، چونکە نەخۆشخانەکان ساڵانە نزیکەی (19.7) ملیۆن تۆن پاشماوەی ڕەق لە عێراقدا دەگوازرێتەوە بۆ شوێنەکانی لەنێوبردنی خۆڵ و خاشاک، بەڵام ڕێژەی دووبارە بەکارهێنانەوەیان (ریسایکلین) لە (0.1%) تێپەڕ ناکات. بە پێی ڕاپۆرتەکانی ئەم ڕوانگەیەش نەبوونی هاوئاهەنگی و بەڕێوەبردنی تەندروست، وایکردووە پاشماوەکان بە دوو ڕێگەی مەترسیدار فڕێ بدرێن: یەکەم، تێکەڵکردنیان لەگەڵ پاشماوەی ئاسایی و سووتاندنیان لە هەوای کراوەدا و لە نزیک گەڕەکەکان و دووەم: ڕشتنی پاشماوە شل و کیمیاییەکان بۆ نێو تۆڕەکانی ئاوەڕۆ و ڕووبارەکان، کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی پیسبوونی ئاوی دیجلە و فورات و زیادبوونی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و پەککەوتنی گورچیلە.
بە گوێرەی زانیارییەکان بەشێک لە خاوەن تاقیگەکان ئەو پاشماوانە دەسووتێنن، بەڵام ڕاپۆرتەکە هۆشداریی داوە کە سووتاندنی ئەم پاشماوانە گازی ژەهراوی وەک "دیۆکسین" و "دووەم ئۆکسیدی کبریت" بەرهەم دەهێنێت. هەروەها کرێکارانی شارەوانی و ئەو کەسانەی پاشماوەکان کۆدەکەنەوە، لە مەترسیی تووشبووندان بە نەخۆشییەکانی وەک هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی و ئایدز، بەهۆی بەرکەوتنیان بە سرنج و ئامێرە پزیشکییە تیژ و پیسبووەکان. لەمبارەیەوە عومەر عەبدولەتیف گوتی، چەند جار قسەیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە تایبەتی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەبارەی لەنێوبردنی ئەو پاشماوانە بە شێوەیەکی زانستییانە کردووە، بەڵام پاساویان نەبوونی بودجەی پێویستە، بۆیە ڕوانگەکە داوا لە حکومەت دەکات کە بودجەی پێویست بۆ دامەزراندنی سیستمێکی پێشکەوتووی لەناوبردنی پاشماوەکان تەرخان بکرێت، سووتێنەرە کۆنەکان لاببرێن و چاودێرییەکی توندیش بخرێتە سەر نۆرینگە و تاقیگە ئەهلییەکان بۆ جیاکردنەوەی پاشماوەکانیان و ڕێگری لە ڕشتنی ژەهرەکان بۆ نێو خاک و ئاوە ژێرزەوییەکان.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment