وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری نوێی تووشبووانی تای خوێنبەربوونی بڵاوکردەوە تەندرووستی

نوچەنێت

بە گوێرەی ئاماری تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە عێراق، لە کوردستان (5) تووشبوو نیشانەکانیان لێ دەرکەوتووە و گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش دەڵێت، لە ماوەی ساڵێکدا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق (25) کەس بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (6/8/2026) سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، سەبارەت بە ئاماری تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە عێراق ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، (313) تووشبوو و (24) گیانلەدەستدان تۆمارکراون. پارێزگای زیقار بە (119) تووشبوو و (9) گیانلەدەستدان، لە پلەی یەکەمدایە، تەنیا لە هەفتەی رابردووشدا، (14) تووشبووی نوێ لە تاقیگەکاندا پشتڕاستکراونەتەوە، هەروەها حاڵەتێکی گیانلەدەستدان لە پارێزگای نەینەوا هەبووە.

 بە گوێرەی ئاماری تەندروستیی عێراق، دابەشبوونی تووشبووەکانی هەفتەی ڕابردوو بەم شێوەیە بووە: (بەسرە (3) تووشبوو، نەینەوا و نەجەف لە هەر یەکەیان (2) تووشبوو، هەولێر، بەغدا، بابل، میسان، زیقار، دیوانییە و کەربەلا هەر یەکەیان یەک تووشبوو.) هەروەها ئاماری ساڵێکی پارێزگایەکانیش بەم شێوەیەن: (زیقار (119) تووشبوو و (9) گیانلەدەستدان، بەسرە (31) تووشبوو و یەک گیانلەدەستدان، میسان (23) تووشبوو، موسەننا (21) تووشبوو و (2) گیانلەدەستدان، بەغدا (24) تووشبوو و (3) گیانلەدەستدان، دیالە (18) تووشبوو و (2) گیانلەدەستدان، نەینەوا (18) تووشبوو و دوو گیانلەدەستدان، بابل (16) تووشبوو و دوو گیانلەدەستدان، واست (14) تووشبوو و دوو گیانلەدەستدان، سەلاحەدین شەش تووشبوو، دیوانییە (5) تووشبوو و یەک گیانلەدەستدان، کەرکووک (5) تووشبوو، نەجەف (4) تووشبوو، کەربەلا (3) تووشبوو، ئەنبار یەک تووشبوو، لە هەرێمی کوردستان، لە هەولێر (3) تووشبوو و لە سلێمانی (2) تووشبوو تۆمارکراون بەبێ حاڵەتی گیانلەدەستدان، بەڵام پارێزگای دهۆک تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی تێدا تۆمار نەکراوە.)

بە گوێرەی زانیارییەکان نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکە بە "بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، سەرئێشە، ئازاری جەستە و بێهێزیی" دەستپێدەکات و لە قۆناغی مەترسیداردا دەبێتە هۆی خوێنبەربوون لە ژێر پێست یان کونیلەکانى جەستە. تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی کوشندەیە، لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و نیشانە سەرەکییەکانی بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و خوێنبەربوون لە کۆئەندامە جیاوازەکانی جەستە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین