تووشبوون بە سوورێژە لە هەولێر (100) حاڵەتی تێپەڕاند
نوچە نێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (14/10/2026) د. دلۆڤان ئەحمەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، بەر لە چوار مانگ پێش ئێستا نەخۆشیی سوورێژە لە شاری هەولێر لەژێر کۆنترۆڵ دا بوو، بەڵام لە سێ مانگی رابردوودا تووشبووانی سوورێژە ڕووی لە زیادبوون کردووە و زیاتر لە (100) حاڵەت تۆمار کراون، بە گوێرەی زانیارییەکان نەمانی هەڵمەتەکانی کوتانی سوورێژە و نەچوونی هاونیشتمانییان بۆ بنکە تەندروستییەکان هۆکاری سەرەکیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەن، هاوکات، ڕۆژانەش حاڵەتی نوێ تۆمار دەکرێن.
بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر سەبارەت بە هەڵمەتی بەڕێوەچوونی کوتان ئاماژەی بەوە کرد، کە ساڵانە وەزارەتی تەندروستیی عێراق هەڵمەتی کوتانی سوورێژەی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ئەنجام دەدا، بەڵام لە ساڵی (2023)وە ئەو هەڵمەتانە وەستاون و هیچ بڕە پارەیەکیش دابین نەکراوە تاوەکو هەرێمی کوردستان خۆی ئەو کارە بکات.
بە گوێرەی ئەو داتایانەی تەندروستیی هەولێر بڵاویکردووتەوە، تەنیا لە هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەدا (13) منداڵ کە تەمەنیان لە نێوان یەک بۆ (9) ساڵ دایە، تووشی نەخۆشییەکە بوون و پێشتر ڤاکسینی سوورێژەیان وەرنەگرتووە، لەبەر ئەوەی بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتەکانی کوتان، هەرێمی کوردستان سوودی لە ڕێکخراوەکانی تەندروستیی جیهانی و یونیسێف وەردەگرت، بەڵام بە گوتەی د. دلۆڤان ئەحمەد ئەوانیش بەهۆی نەمانی پارەوە هەڵمەتەکانیان لە هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە.
بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە لە هەولێر لە کاتێکدایە کە سوورێژە نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی گوازراوەیە و زیاتر تووشی منداڵان دەبێت، بە تایبەت منداڵی تەمەن دوو بۆ پێنج ساڵ، بە خێرایی تەشەنە دەکات و کۆکە، پژمە و بەرکەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ کەسی تووشبوو لەو هۆکارانەن دەبنە هۆی گواستنەوەی نەخۆشییەکە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment