ڤایرۆسێک نیوەی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەناودەبات
نوچە نێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (5/8/2026) نازم عەبدوڵڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی، ڕایگەیاند، ڤایرۆسێکی کوشندە لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکان بڵاو بووەتەوە و (40%)ی کێڵگەکانی گرتووەتەوە، بەو هۆیەوە (40%)ی بەرهەمی مریشک لەناوچووە و مردار بووەتەوە، هەرچەندە پاریش ئەو ڤایرۆسە هەبوو، بەڵام ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی کوشندەتر بڵاو بووەتەوە، چونکە شێداریی زەوی لە هەرێمی کوردستان کەمترە و ئەوەش کاریگەریی ڤایرۆسەکەی زیاتر کردووە.
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی ڕوونیشی کردەوە، کە ڤایرۆسەکە سێ جۆری هەیە بە ناوەکانی (ئای بی، نیوکاسڵ و گەمبۆرۆ)، کە لە وڵاتانی ئەمریکا، ئێران، تورکیا و دەیان وڵاتی دیکەی جیهان بڵاو بووەتەوە، بۆیە ئەو زیانەی بەر خاوەنانی کێڵگە پەلەوەرییەکان کەوتووە زۆرن، چونکە جگە لە زیانی ڤایرۆسەکە، خاوەن کێڵگەکان ڕێگەیان پێ نادرێت بەرهەمی مریشک ڕەوانەی شارەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بکەن؛ لە بازگەکانی عێراق بۆ رێگەدان بە هەر بارهەڵگرێکی مریشک، داوای چوار ملیۆن دیناریان لێ دەکرێت.
هاوکات نازم عەبدوڵڵا، گووتیشی، کۆی بەرهەمی ساڵانەی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەگاتە (400) هەزار تۆن، لە کاتێکدا پێداویستیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەنیا (150) هەزار تۆنە، بۆیە داوا لە حکوومەت دەکات کار بۆ دۆزینەوەی بازاڕ و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان بکات، چونکە بەگوێرەی ئامارەکان، لە هەرێمی کوردستان (1,585) کێڵگەی پەلەوەر هەن کە (700) پرۆژەیان نایاسایین؛ ئەو کێڵگانە ساڵانە (400) هەزار تۆن گۆشتی مریشک بەرهەم دەهێنن و بوونەتە سەرچاوەی دابینکردنی (400) هەزار هەلی کار و بژێوی بۆ سەدان خێزان.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment