ئەندامێکی موساد: دوای ئێران جەنگی داهاتوومان لەگەڵ تورکیایە ئێران

نوچە نێت:

ئەندامێکی پێشووی دەستگیرکراوی موساد کە نزیکەی (30) ساڵ لە زیندانییەکانی ئەمەریکا بووە لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاندووە، "ئیسرائیل دوای ئێران پێویستە خۆی بۆ جەنگ لەگەڵ تورکیا و میسر ئامادە بکات."، هەروەها دەشڵێت، "کارەکانمان لە چاو ئێران لەگەڵ تورکیا قورستر دەبێت."

ڕۆژی هەینی (2026/5/29) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، جۆناسان پۆلارد سیخورێکی ئیسرائیل کە نزیکەی (30) ساڵ لە زیندانەکانی ئەمەریکا بووە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل تیشکی خستەسەر ئەگەری شەڕکردنیان لەگەڵ تورکیا و پێیوایە تورکیا "ئەکتەرێکی سەختە" لە ناوچەکە و دەشڵێت، تورکیا ئەندامێکی هاوپەیمانی ناتۆیە و ئامانجی داهاتووی ئیسرائیل تورکیا و میسرە.

ئەو ئەندامەی پێشووی موساد باس لەوەش دەکات، "ئەو پرۆسەیەی لەگەڵ ئێران دەستمان پێکردووە لە جەنگدا، دڵنیانیم وائاسان بێت لەگەڵ تورکیا. چاودێری لێهاتووی سەربازانی تورک دەکەم وە خاوەنی بەهێزترین سوپای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن. ئەوان وەک کارەساتن، لەمەش خراپترە ئەوان ئەندامی ناتۆن، هەربۆیەش پێویستە پرۆسەکە لەگەڵ ئێران کۆتایی پێبهێنین و ئیسرائیل پێویستی بەمەیە و بەهەمان شێوە لەگەڵ غەززەش."

لە درێژەی قسەکانیدا ئەو سیخورەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە ئیسرائیل کۆتایی بە حیزبوڵڵای لوبنانیش بهێنێت، چونکە پێویستە ئامادەکارییەکان بۆ جەنگی داهاتوو بکەین. بە دڵنیاییەوە ئەو جەنگەی داهاتووش بەرامبەر بە تورکیا و میسر دەبێت." 

 

   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین