سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرۆکی کۆمەڵ، سەرکردایەتیی و جەماوەری کۆمەڵ دەکات، هاوكات جەخت لە گرنگی یەکڕیزیی نیشتیمانی لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەکاندا دەکاتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە (2026/05/31) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵ، سەرکردایەتیی، ئەندامان و تەواوی جەماوەری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".

هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بە بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، " لەم یادەدا جەخت لە گرنگیی پێگەی هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەمەوە". لەپێناو یەکڕیزیی نیشتیمانی.

هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی پێکرد و ڕایگەیاند، پێویستە لایەنەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و کارکردنی پێکەوەییدا هەنگاو بنێین، "تاوەکو بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ کوردستان هەنگاو بنێین".

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵ، سەرکردایەتی، ئەندامان و تەواوی جه‌ماوه‌ری کۆمەڵی دادگەريی كوردستان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

لەم یادەدا، جه‌خت له‌ گرنگیی پێگەی هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاته‌كانى كوردستان بۆ چەسپاندنی لێکگەیشتن و یەکڕیزیی نیشتمانی دەكه‌مه‌وه‌ له‌پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و کارکردنی پێکەوەییدا، تا بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ کوردستان هەنگاو بنێین.


نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/5/31

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین