جەژنی منداڵان 1/6 بیروڕا

نوچە نێت:

سەیران سەڵاح*

مێژوی ئاهەنگێران بۆ رۆژی جیهانی منداڵان دەگەرێتەوە بۆ (1)ـی حوزەیران ی ساڵی (1950)، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بە جەژنی منداڵ ناوی دەبەن و هەموو ساڵێک  وەک رێزگرتنێک بۆ مافەکانی منداڵ و ئاهەنگیان بۆ ساز دەکەن بۆ تیشک خستنە سەر بارودۆخی منالان لە بابەتی تەندروستی و پەروەردە و پاراستنیان لە توندوتیژی و مافی یاریکردنیان و گەشەکردنی تەندروستیان.

رۆژی جیهانی منداڵ بە دەستپێشخەری یەکێتی ئافرەتانی دیموکرات ی نێودەولەتی لە مانگی (11)ـی ساڵی (1949) لە کۆبونەوەیەک کەلە مۆسکۆ بەسترا  بوو تێیدا  رۆژی جیهانی منداڵ  راگەیاندرا ، بریاردرا لە 1/6ی ساڵی (1950) وەک رۆژێکی جیهانی بۆ منداڵ تەرخان کرا 

لەم کۆبونەوەیەدا باس لە و کوشتاگە و نەهامەتیانەی منداڵان بە چاوی خۆیان بینیبویان و ئازاریان چەشتبوو لە جەنگی جیهانی دووەم دا 

ئامانجەکانی ئەو ڕۆژە بریتی بوو: 

ــ هۆشیاری بۆ مافەکانی منداڵ 

ــ جەخت کردنە سەر گرنگی رەخساندنی ژینگەیەکی لە بار و ئاشتی بۆ منداڵ

ــ بە هێزکردنی پەروەردەی باش و چاودێریکردنی تەندروستی منداڵان

ــ بەرەنگاربوونەوەی کارپێکردنی منداڵان  و توندوتیژی بەرامبەریان 

ــ سازکردنی فێستیڤال و پێشانگا بۆ منداڵان

ــ سازدانی چالاکی رۆشنبیری و وەرزشی بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام و خۆش بۆیان 

ــ هەڵمەتی هۆشیارکردن سەبارەت بە مافەکانی منداڵ

ــ دابەشکردنی دیاری بەسەر منداڵان بە تایبەتی لە قوتابخانە نەخۆشخانەکان.

وە ئەم هەڵبژاردنە (رۆژێک بۆ منداڵ ): چەندین رەهەندی گرنگ بە خۆیەوە دەبینێت لەوانە

 زیندووکردنەوەی یادی بریاردانی  ئەو ڕۆژە  بەفەرمی دانی پینرا  بە ئاهەنگ گێران بۆ یەکەم جار لە 1 ی مانگی 6ی ساڵی 1950

یەکگرتنەوە دوای کۆتاهاتنی جەنگ:

وەک هەنگاوێک بۆ   یەکگرتنەوەیەکی جیهانی بۆ تیشک خستنە سنەر ئەو دەردو نەهامەتیەی ئەو منداڵانەی زیانی گەورەیان پێگەیشتبوو لە ئاکامی جەنگی دووەمی جیهانی نەگریس.

بانگەشە بۆ مافە بنەرەتیەکان:

مێژوی ئەم یادکردنەوەیە  بۆ وەبیرهێنانەوەی  حکومەتەکان و کۆمەڵگاکانە بۆ پابەندبونیان بە پاراستنی مافەکان منداڵ و فەراهەمکردنی چاودێری تەندروستی و گرەنتی لە مافەکانی خوێندن و ژیانکردن لە کەشێکی تەندروست و ئاشتی دا.

شایانی باسە رۆژێکی تریش هەیە  تایبەت بۆ منداڵان لە لایەن ولاتە یەکگروەکان بەرەسمی لە (20)ـی (11)ـی هەموو ساڵێک، ئاهەنگ بۆ  ئەو ڕۆژە ساز دەکات کە بە ڕۆژی جیهانی منداڵ ناسراوە.

*سەرۆکی رێکخراوی ئەستێرەی منداڵان 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین