پلەی (1385) ئەفسەری هێزەکانی (70)، هێزەکانی پشتیوانی، فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن کرد کوردستانی

نوچە نێت:

وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لە واژۆی لەسەر پلەبەرزكردنەوەی ژمارەیەك ئەفسەر كرد و دەڵێت، "خۆشحاڵین کە هەوڵەکانمان لە ڕێکخستنەوە و ئاساییکردنەوەی پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە سەرکەوتووبوو؛ ئێستا پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی و یاسایی لە کات و وادەی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت."

ڕۆژی دووشەممە (1/6/2026) شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، واژۆی لەسەر خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی (فەرماندەیی هێزەکانی (70)ـی پێشمەرگە، هێزەکانی پشتیوانی یەک، هێزەکانی پشتیوانی دوو، و فەرماندەیی هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن) کرد.

وەزیری پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەكات، بەبۆنەی پلەبەرزکردنەوەی (1385) ئەفسەری قارەمانی (فەرماندەیی هێزەکانی 70، هێزەکانی پشتیوانی یەک، هێزەکانی پشتیوانی دوو، و فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ئەو ئەفسەرە بەڕێزانە دەکەم کە پلەکانیان بەرزکراوەتەوە.

شۆڕش ئیسماعیل دووپاتی دەكاتەوە، كە هەوڵەكانیان "لە ڕێکخستنەوە و ئاساییکردنەوەی پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە سەرکەوتووبوو؛ ئێستا پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی و یاسایی لە کات و وادەی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت." 

هاوكات دەشڵێت، "دڵنیام ئەم قۆناغە نوێیەی پلەبەرزبوونەوەتان دەبێتە پاڵنەرێکی بەهێزتر بۆ بەردەوامبوون و پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانمان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین