ڕێککەوتنی ئاشتی هەڵوەشایەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

سەرۆکی ئەمەریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی ئەمەریکا و ئێرانی ڕاگەیاند و لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووشیانەوە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) دەڵێت، لەم هێرشەدا زیاتر لە (80) ئامانجی سەربازی پێکراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە (8/7/2026) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو گورزێکی تووندمان لە ئێران دا و لە ئێستاشەوە بۆ من ئاگربەست کۆتایی هاتووە و ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران هەڵوەشاوەتەوە، بۆیە هەر جارێک ئێران هێرش بکاتە سەر کەشتییەکی بازرگانی، ئێمە (20) ئەوەندە لێیان دەدەینەوە، چونکە ئێرانییەکان خۆشیان نازانن چی دەکەن؛ ئێمە کاتێکی زۆرمان لەگەڵ تاران بەفیڕۆدا و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کاری خۆمان بکەین. 

لەبارەی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسیشەوە ترەمپ ناڕەزایەتی خۆی نیشان دا و ڕایگەیاند کە چیتر دڵم بە ناتۆ خۆش نییە، ئێمە زیاتر لە تریلیۆنێک دۆلارمان لەو هاوپەیمانێتییەدا خەرجکردووە، کەچی لە بەرامبەردا ئەوان یارمەتییان نەداین، هەر لەم چوارچێوەیە گووتیشی، ئیسپانیا هاوبەشێکی باش نییە لە ناتۆدا و پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا دەپچڕێنم، هەروەها ترەمپ پێی وایە کە گرینلاند کێشەیەکی گەورەیە؛ ئەم ناوچەیە بۆ ئەمریکا گرنگە نەک بۆ دانیمارک بۆیە نەدەبوو گرینلاند بۆ دانیمارک بگەڕێنینەوە. 

لێدوانەکانی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئێرانەوە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لە هێرشێکدا زیاتر لە (80) ئامانجی سەربازی پێکراون و زیانێکی زۆر بەر سیستەمی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران کەوتووە، هەر ڕاستەوخۆ دوای هێرشەکەی سێنتکۆم سوپای پاسداران لە هێرشێکدا (85) پێگەی سەربازی ئەمەریکای لە هەردوو وڵاتی بەحرێن و کوەیت وەک وەڵامێک بۆ پێشێلکردنەکەی رێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن ئەمریکاوە، کردووەتە ئامانج. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین