سوپای ڕووسیا هێرشیکردە سەر کەشتییەکی تورکیا
نوچە نێت:
ڕۆژی چوارشەممە (2026/7/15) ماڵپەڕی (سۆڵ هەبار) بڵاوی کردەوە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاشکرای دەکات، سوپای ڕووسیا هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر هێزەچەکدارەکانی ئۆکراینا و بەندەڕەکان دەستپێکردووە، هەروەها هێرشیان کردووتە سەر سێ کەشتی بارهەڵگریی گەورە کە هاوکارییان بە هێزەکانی ئۆکراینا لە بەندەری ئۆدێسا گەیاندووە.
سوپای ڕووسیا لەو هێرشەدا جگە لە تێکشکانی کەشتییەکان، هێرشی بۆسەر چەند دامەزراوە ژێرخانی بەندەرەکان لە بەندەری یوژنی ئۆکراینا ئەنجام داوە، هەروەها نزیکەی پێنج تانکی سووتەمەنی و نەوتی کردۆتە ئامانج کە لەو بەندەرانەدا چەکی بۆ سوپای ئۆکراینا دابین دەکرا.
سەبارەت بە تێکشکانی کەشتیەکی تورکیا وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "یەکێک لەو کەشتیانەی بە درۆن تێکشکاوە کەشتیەکی بازرگانی تورکیایە بەناوی "ئەتڵەس بەی" سەر بەکۆمپانیای تورکیایە، کابتنی کەشتیوانەکە کە خەڵکی ئازەربایجانە بێسەروشوێنە. هەروەها لەئێستادا (11) کەس کە خەڵکی ئازەربایجان لەنێو کەشتییەکەبوونە و سەرجەمیان بە سەلامەتی ڕزگارکراون و کونسوڵخانەی ئازەربایجانیش بەدواداچوونی بۆ ڕووداوەکە کردووە.
جێگەی باسە، هەرچەندە تورکیا لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا وەک نێوەندگیر میوانداری چەند کۆبوونەوەیەکی ئاشتی نێوان هەردوو وڵات کردووە، بەڵام بەم دواییانە لەگەڵ ئەوەی ئەنقەرە پەیوەندییەکانی چڕدەستێکردووە بۆ گەرانەوەیان بۆ نێو پرۆژەی فڕۆکەی جەنگی )ئێف- (35ـی ئەمەریکا و فڕۆشتنی سیستەمی بەرگریی (S400)ـی ڕووسیا بە وڵاتێکی کەنداو، چەند جارێکە سەرەڕای هۆشداری پێدان لە لایەن تورکیاوە لە دەریای ڕەش هێرشبکرێتە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی تورکیا و چەند درۆنێکی ڕووسی ئاراستەی تورکیا بکرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment