تورکیا: نامانەوێت شەڕ بگوازرێتەوە دەریای ڕەش تورکیە

نوچە نێت:

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەردانێکیدا بۆ ئۆکراینا نیگەرانییەکانی خۆی لە هەڵکشانی گرژییەکان لە دەریای ڕەش ڕاگەیاندوو گووتی، "نابێت شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا بگوازرێتەوە دەریای ڕەش و پێویستە لایەنەکان بگەرێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ."

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/7/16) ماڵپەڕی (Habar 7) بڵاوی کردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا و لەلایەن ئەندری سیبیها هاوتا ئۆکرایناکەی پێشوازی لێکرا، دوای هەڵکشانی گرژییەکان لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و هێرشی درۆنی بۆ سەر چەند کەشتیەکی تورکیا بە نیگەرانییەوە ڕایگەیاند، "نامانەوێت بەهیچ جۆرێک شەڕ بگوازرێتەوە بۆ دەریای ڕەش، مەرجە ئاسایش و ئارامی دەریای ڕەش بپارێزرێت و ئامانجمان ڕاگرتنی ئەو جەنگەیە."

وەزیری دەرەوەی تورکیا تیشکی خستەسەر هێرشەکان لە دەریای ڕەش و گووتی، "هیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەوەی بەندەرە و کەشتیە بازرگانییەکان  بکرێتە ئامانج و ژیانی بە هەزارەها هاووڵاتی سڤیل بخرێتە مەترسییەوە."

فیدان ئاماژەی بەوە کرد، کە هەریەک لە ئۆکراینا و ڕووسیا ئامادەن بۆ ئاگربەست و دەشڵێت، "پێموایە بەردەوامیدان بە دانوستاندنەکانی نێوان شاندی ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەستەنبۆڵ زۆر سوودی دەبێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی هەمیشەیی."

لایخۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا سوپاسی تورکیای کرد بۆ ئەو هەوڵانەی پیشانیان داوە بۆ گەیشتن بە ئاشتی و دەڵێت، "پێویستە گفتوگۆکان لە نێوان بەڕێز پوتین و زلێنکسی لە ئەستەنبۆڵ ئەنجام بدرێت، پێموایە بۆ گەیشتن ڕێککەوتنی کۆتایی پێویستی بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکان هەیە."

ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای ئەوە دێت، دوێنێ سوپای ڕووسیا لەبەندەری ئۆدێسا سێ کەشتی بازرگانیان تێکشکان و یەکێک لەو کەشتیانەش سەر بە کۆمپانیایەکی گەورەی تورکیا بوو. هەروەها سەرەڕای هۆشدارییەکان ئەنقەرە ڕووسیا بەردەوامە لە بەئامانج گرتنی کەشتییەکانی تورکیا لە دەریای ڕەش. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین