ناتانیاهۆ: ئەردۆغان دەیەوێت ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بنیات بنێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "عوسمانییەکان نزیکەی (400) ساڵ فەرمانڕەواییەکی باشیان نەکردووە، بەڵکو بەشێوەیەکی خراپ چەند ناوچەیەکیان بەڕێوەبردووە، ئێستاش ئەردۆغان دەیەوێت دەسەڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانییەکان دووبارە بنیات بنێتەوە."

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/7/16) ماڵپەڕی (Habar 7) بڵاوی کردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕەخنە لە دەسەڵاتی ئێستای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەگڕێت و بەبنیات نانەوەی دەسەڵاتی عوسمانییەکان تاوانباری دەکات و دەڵێت، "عوسمانییەکان نزیکەی (400) ساڵ حکومرانی ناوچەکانی فەلەستین و سووریا و ئوردن و ناوچەکانی کەنداویان کردووە، بەڵام فەرمانڕەواییەکی باشیان نەکردوو، بەڵکو بەشێوەیەکی خراپ بەڕێوەیان بردووە، لە ئێستاشدا ئەردۆغان دەیەوێت دووبارە ئەو دەسەڵاتە بنیات بنێتەوە."

سەبارەت بە پێدانی فڕۆکەی جەنگی (ئێف-35)ـی ئەمەریکی بە ئەنقەرە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات، "لەکاتێکدا تورکیا خەریکی درووستکردنی بەرهەمە جەنگییەکانە و خاوەنی فڕۆکەی خۆیەتی، ناکرێت ببێتە خاوەنی فڕۆکەی جەنگی (ئێف-35)ـی ئەمەریکی."، 

دەربارەى پەیوەنییان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ناتەنیاهۆ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، "پەیوەنییەکی باشمان لەگەڵ بەرێز ترەمپ هەیە، بەڵام سەبارەت بە هەندێک پرس ناکۆکین و هەندێکیش هەمان بۆچوونمان هەیە."

سەبارەت بەو تۆمەتانەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەرامبەر بە سەرۆکی تورکیا لە کاتێکدایە، ئەردۆغان لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە زۆربەی وتارەکانیدا ناتانیاهۆ بە کۆمەڵکوژ ناودەبات. هەروەها هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابووریەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە پچڕاندووە.   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین