سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبووەوە کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان دەکات، لە کۆبوونەوەیەکدا سوپاسی کونسوڵی بەریتانیای کرد بۆ كار و هەوڵه‌كانى لە ماوەی ئەرکەکەیدا و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان."

ڕۆژی دووشەممە (2026/7/20) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە، پێشوازیی لە ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەی سەرۆکایەتیی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی بەریتانیای کرد بۆ، "كار و هەوڵه‌كانى لە ماوەی ئەرکەکەیدا و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی تازەیدا بۆ خواست."

لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد كه‌، "هاوکار و یارمەتیدەر بوون بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، هەروەها جەختی لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین