سوپای ئێران تێکشکانی ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی و درۆنی ئەمەریکی ڕادەگەیێنێت ئێران

نوچە نێت:

گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرای دەکات، لەم پانزە ڕۆژەی رابردوو لە بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە بە گشتی (11) فڕۆکەی جەنگی و (17) درۆنی ئەمەریکامان تێکشکاندووە.

ڕۆژی سێشەممە (2026/7/28) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، حوسێن موحیبی گوتەبێژی سوپای پاسداران سەبارەت بەو زیانانەی لەو هێرشە نوێیەی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند، "لەو (15) ڕۆژەی کۆتایی هێرشێکی بەرفراوانیان بۆسەر بنکە جیاوازەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە دەستپێکردووە.

سەبارەت بە جۆری ئەو فڕۆکە جەنگیانەی لەلایەن سوپاکەیانەوە کراوەتە ئامانج گووتی، "لە هێرشەکاندا (8) فڕۆکەی سووتەمەنی هەڵگروو و یەک فڕۆکەی جەنگی (ئێف 16) و یەک فڕۆکەی جەنگی (ئێف 15) و یەک فڕۆکەی گواستنەوە و هەشت فڕۆکەی هەواڵگرییان تێکشکاندووە.

هەروەها لە گوتەبێژی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کرد، زیاتر لە (17) درۆنی ئەمەریکامان لەناوبردووە، هەروەها ڕاشیگەیاند کە هێزەکانی ئەمەریکا ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی سەربازییان لە ناوچەکە جێگیر کردووە.

سەبارەت بەو ئامارە کە گوتەبێژی سوپای پاسداران باسی لێوە دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن ئەمەریکاوە و تێکشانی ئەو فڕۆکە جەنگی و درۆنانەی پشتراست نەکردۆیەوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، لەگەڵ ئەوەی هەریەک لە ئێران و ئەمەریکا لەسەر چەند خالێک بە نێوەندگیری پاکستان ڕێککەوتن، بەڵام نزیکەی دوو هەفتەیە سوپای ئەمەریکا بەچڕی چەند شوێنێکی ئێران بۆردوومان دەکات، لەبەرامبەر ئەو هێرشە سوپای پاسداران چەند بنکەیەکی سەربازیی ئەمەریکای لە وڵاتانی کەنداو کردووتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین