د. شەونم یەحیا: سه‌رچاوه‌ی زیادبوونی توندوتیژییه‌كان له هەڵە باسكردنیه‌تی
بەهرە حەمەڕەش
نوچە: لەگەڵ ناسەقامگیری سیاسی و ئابوری توندوتیژییەکان بەرامبەر بە ئافرەتان زیاد دەبن، گرنگیدان بە کێشەکانیان کەم دەبێتەوە؟ هۆکاری چییە؟
د.شەونم: بێگومان له‌گه‌ڵ ناسه‌قامگیری سیاسی و ئاب‌و ری توندوتیژییه‌كان هه‌ڵده‌كشێن و رێژه‌كه‌یان به‌رز ده‌بێته‌وه، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی دیالیكتیكی له نێوان سیاسه‌ت و ئابوری بواری كۆمه‌ڵایه‌تی رۆشنبیری‌دا هه‌یه، هه‌ر تێكچوون و لاسه‌نگیه‌ك له هه‌ر یه‌كێك له‌و كایانه دروستبێ شه‌ڵه‌ژان له‌وی تر په‌یدا ده‌بێ. بۆ نموونه كه باری سیاسی نائارام بوو، ڕاسته‌وخۆ جوڵه‌ی بازرگانی و دارایی كه‌مده‌بێته‌وه، له‌و دۆخه‌شدا ته‌واوی كایه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ونه به‌ر زه‌بری ئه‌م دۆخه ناسه‌قامگیره. من ناڵێم له‌و كاتانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه له دۆخی ناسه‌قامگیری سیاسی و ئابووریدا ده‌ژین ته‌نیا توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر به ژن زیاد ده‌بێت، بگره ته‌واوی كۆمه‌ڵگه (ژن و پیاو و منداڵ)له دۆخی توندوتیژییدا ده‌ژین، جا ئه‌م توندوتیژییه ج (جسته‌ی یان ده‌روونی) بێ.
مه‌رج نییه توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر به ژن، هه‌ر ناوخۆیی و له ئاستی خێزاندا بێت، به‌ڵكو زۆرجار ده‌ره‌كییه، بۆ نموونه له شه‌ڕی داعش، گرنگە ئه‌م پرسه له سێ ڕه‌هه‌نده‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، له‌وانه (ڕه‌هه‌ندێك ژن وه‌كو قوربانی)ی ده‌ستی داعش كه به سه‌دان كچ و ژنی ئێزدی بوونه قوربانی ده‌ستی توندوتیژییه‌كان و هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ریان، هه‌روه‌ها (پیاو و منداڵ)یش به هه‌مانشێوه.
ڕه‌هه‌ندێكی تر (ژن وه‌ك به‌رگریكار) بینیمان هه‌م له باشوری كوردستان و رۆژئاواش، ژنان به شێوازی جیا جیا ج به‌شێوه‌ی سه‌ربازی یان مه‌ده‌نی به‌شدار بوون له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژیی و هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ریان.
ڕهه‌ندێكی تر (ژن وه‌ك به‌شدار له توندوتیژییه‌كان و گرووپه تیرۆریستیه‌كان) به‌شداری ژنان له‌گه‌ڵ گرووپێكی ڕادیكاڵی وه‌كو داعش و كۆمه‌ككردنیان، لایه‌نێكی تر ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه ژن نه‌ك قوربانی ده‌ستی توندوتیژی سیاسییه بگره هه‌ندێ جار به‌شداریش له‌گه‌ل گرووپه تیرۆریسته‌كان، بۆ نموونه گرووپێكی توندڕوه‌وی وه‌كو (داعش)، له کەمپی (هۆل) له سوریا، به هه‌زران خێزانی ئه‌و داعشانه‌ی لێیه و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن له‌سه‌ر توندڕه‌وی.
بۆیه كاتێك باس له توندوتیژیی و ناسه‌قامگیری سیاسی ده‌كه‌ین و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژن، پێویسته هه‌موو ئه‌و ڕه‌هه‌ند و لایه‌نانه كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆ كرد خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكه‌ین.
نوچە: ئایا تا ئێستا رەگەزی مێ لە پەراوێزی کارەکانی حکومەتە؟
د. شەونم: لە راستیدا پلانی حكومه‌ت له‌م ڕوه‌وه له‌سه‌ر سێ ئاست بووه، له‌وانه له‌سه‌ر ئاستی (یاسایی) كۆمه‌ڵیك مادده له یاساكانی باری كه‌سێ و خێزانی و زیاد كردنی ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی ئافره‌تان له بواری دادوه‌ری و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی و پارێزگاكادا هه‌مووار كردووه.
له‌سه‌ر ئاستی جێبه‌جیكاریشدا (كۆمه‌ڵێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به ژنان) له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له پێناوی كۆنترۆڵكردنی كێشه‌كانی ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگه‌دا و هاوكاریكردنیان.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی (هۆشیاری و پارێزگاریكردن)یشدا به هه‌مانشێوه، كۆمه‌ڵێك ناوه‌ند و ئه‌نجوومه‌ن و ده‌زگای تایبه‌ت به خانمان كراونه‌ته‌وه.
وێرای ئه‌مانە، ده‌بینین توندوتیژییه‌كان به تایبه‌تی بەم دواییانە ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، بێگومان ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك هۆكاری له دواوه‌یه له‌وانه:
- حكومه‌ت بۆ خۆی له قه‌یراندا بوو، به هۆی ململانێ سیاسیی و قه‌یرانی دارایی و ته‌ندروستی و به‌هۆی كۆرۆنا هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی به‌غدا، سه‌رقاڵبوونی حكومه‌ت به‌و كێشانه، هۆكارێك بوون كه ئه‌م پرسه له‌م ماوه‌یه‌دا په‌راوێز بخرێت.
- خاڵێكی تر نه‌بوونی توانا و شاره‌زایی و لێهاتووی له زۆربه‌ی هه‌ر زۆری ئه‌م ناوه‌ندانه‌ی كه به‌رپرسن له هۆشیاری یان پارێزگاریكردنی ژنان و ده‌ست تێوه‌ردانی حزبی و فه‌رزكردنی كه‌سایه‌تێك به‌سه‌ر ئه‌م ناوه‌ندانه نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاره‌زاییه له‌م بواره، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حزبیه و خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حزب ده‌كات.
- زۆر جار ململانێ نێوان ژنان له نێو خودی خۆیان وا ده‌كات، كێشه سه‌ره‌كییه‌كه له بیر بچێته‌وه خه‌رێكی فه‌رزكردنی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كتر بن به‌سه‌ر یه‌كدا.
- قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌م بواره، بێگومان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌راوێزخستی كێشه‌كانی ژن له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كات.
نوچە: ئایا پرسی ژن دەکرێت وەکو رووداوێکی رۆژ سەیری بکرێت، کە روویدا، قسەو باس لەسەری گەرم ببێت و کە رووداوەکە کۆن بوو بێ دەنگی لەسەر بکرێت تا روودانێکی تر ؟
د. شەونم: كۆمه‌ڵناسی فه‌رەنسی (میشێڵ ڤیڤیۆریكا) له ئیكۆل هاوتس لە زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، ده‌ڵێ "بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به ئارامی بمێنێته‌وه، ده‌بێ دۆخێك دروست بكه‌ین هه‌م قوربانی و هەم جه‌لاد، له كۆمه‌ڵگه بتوانن دوبارە له‌گه‌ڵ یه‌كتر ژیان دروست بكه‌نه‌وه یان بتوانن بەیەکەوە بژین، ئه‌ویش له ڕیگای كار كردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی له‌بیر چوونه‌وه، پێیوایه ده‌بێ هه‌موو ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌ی كه ئازارمان ده‌دات له بیری خۆمان ببینه‌وه".
من پێم وایه سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی توندوتیژییه‌كان و زیادبوونیان له زۆر باسكردنیه‌تی كه بۆته مۆدیلێك، كاتێك گه‌نجێك چ كچ یان كوڕ بێ، ده‌بینیت له سۆشیال میدیا یان كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و له ده‌ورووبه‌ر هه‌ر گوێ له كوشتن و خۆكوشتن و خۆسوتاندن ده‌بێ، ئه‌وا راسته‌وخۆ له هزریدا ده‌مینێته‌وه و ده‌بێته عاده‌دت له‌لای، ئاشنا ده‌بێ به توندوتیژی. بۆیه گرنگه ئه‌و كه‌لتووری ئاشنابوون به توندوتیژی یان خۆكوشتن له هزری ئه‌كته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بسڕدرێته‌وه یان له بیر ببردرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره نه‌بێته‌وه.
ئێستا به‌داخه‌وه میدیاكانمان رۆڵی یه‌كجار گه‌وره ده‌بینن له ئاشناكردنی گه‌نجه‌كانمان به پرسه‌كانی توندوتیژی. ڕه‌نگه گه‌نجێك له رێگەی هه‌واڵی خۆكوشتنی یه‌كێكه‌وه له میدیا ئه‌ویش بیه‌وێت هه‌مان ڕه‌فتار دووباره بكاته‌وه، چونكه میدیاكانمان ئه‌م حاڵه‌تانه ئه‌وه‌ندەی وه‌كو هه‌واڵ ده‌ری ده‌خه‌ن، ئه‌وه‌نده وه‌كو كاره‌سات و چاره‌سه‌ر كاری له‌سه‌ر ناكات. پێت وایه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی ئه‌م ڕووداوانه نییه؟ نه‌خێر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان به شێوازێكی زۆر پرۆفیشناڵانه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن له پێناو زیاد نه‌بوونی.
نوچە: لەگەڵ هەبوونی کێشەکان و سەرهەڵدانی فۆرمی جیاوازتر، بێدەنگییەکی زۆر لەناو چالاکان و رێکخراوەکانی ژنان هەیە، بۆچی ژنان بێ دەنگن؟ یان بۆچی ئێستا باس کردن لە پرس و کێشە کۆمەڵایەتییەکان کپکراوە؟ جگە لەو کاتەی لە ژنێک دەکوژرێت و هەڵمەتێکی عاتیفی لە سۆشیال‌میدیا دەست پێ دەکات، نەک هەوڵی چارە. پێتوایە هۆکارەکەی چییە؟
د. شەونم: ئه‌م جیهانه‌ی ئه‌مڕۆ تێدا ده‌ژین، جیهانێكی شێواو و له‌رزۆكه، وێرای ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌مێكی زۆر هه‌یه و ته‌كنه‌لۆژیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی گه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی فراوان سنووره‌كانیان به‌زاندووه، ده‌بینن ژماره‌یه‌كی زۆر له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و زانكۆكانمان و ده‌زگا و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌یه. به‌ڵام له‌و لاوه وجوود و ئاماده‌یی هه‌ر ئه‌كته‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو ئه‌م كایه و ناوه‌ندانه‌دا زۆر ڕوون نییه و نازانێ به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات و خۆی پێناسه بكات. كه‌واته چۆن ده‌توانێ به‌رامبه‌ر پێناسه بكات. بۆیه مرۆڤایه‌تی پێویستی به هێزێكی فیكری و فیزیكی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی جیهان له‌و له‌رزۆكی و شێواویه رزگار بكات.
پێم وایه ئه‌مرۆ مرۆڤایه‌تی له ته‌واوی جیهان له قه‌یراندا ده‌ژیت. بۆیه كاتێك ده‌پرسیت بۆچی ئێستا باسكردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كپكراوه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ئه‌مڕۆ سه‌رقاڵی كێشه و ئه‌و قه‌یرانانه‌یه كه ڕووبەڕووی ته‌ندروستی مرۆڤ بۆته‌وە، ئه‌ویش (كۆر‌ونا)یه ژیانی هه‌ر ئه‌كته‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له مه‌ترسیدایه، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌كته‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یان خێزانێكی دیاریكراوه. ڕه‌نگه هه‌موو ئه‌كته‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رقاڵ نه‌كات. چونكه له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ژیانی خێزانی ئه‌و دایه، كاتێك تاك سه‌رقاڵ ده‌كات ئه‌و كاته‌ی كێشه‌كه ده‌كه‌وێته ناو بازنه‌ی خێزانی ئه‌و، من لێره‌دا له‌سه‌ر ئاستی گشتی كۆمه‌ڵ باس له‌و حاڵه ده‌كه‌م نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه راسته‌وخۆ مامەڵه له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كه‌دا ده‌كه‌ن. توندوتیژی خێزانی حاڵه‌تێكی له ناكاو دیاریكراو و سات و كاتی ڕوودانی نا‌دیاره بۆیه‌ش ناتواندرێت وا به ئاسانی كۆنترڵ بكرێت، به‌ڵام پێویست به به‌رده‌وامی ئه‌كته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هۆشیار بكرێته‌وه، له‌و ڕه‌فتار و ئاكتانه‌ی كه به‌خته‌وه‌رییان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
نوچە: چی بکرێت بۆ ئەوەی کارکردن بۆ پرسی ژن تا گەیشتن بە ئامانجی بەرابەری یەکسانی وەکو هڵێکی بەردەوام بێت بێ وەستان بڕوات، گرنگی پرسەکە بەردەوامی پێی بدات، نەک رووداوەکان ؟
د. شەونم: سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی به‌رامبه‌ری و یه‌كسانی ئه‌و پرسێكی ئاڵۆزه و قسه‌كردن له‌سه‌ری ده‌بێ له ڕوانگه‌ی میكرۆ سۆسیۆلۆژییه‌وە لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ. ڕاسته كۆمه‌ڵێك پرەنسیپ له ڕووی مافه‌كانی مرۆڤ دانراوه و یه‌كسانی نێوان مرۆڤه‌كانیش به یه‌كێك له پرەنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ هه‌ژمار ده‌كرێت. جا له هه‌ر بوارێك له بواره‌كانی ژیانی مرۆڤ بێ.
بۆیه گرنگه كاركردن له‌سه‌ر پرەنسیپه‌كانی یه‌كسانی نێوان مرۆڤه‌كان به گوێره‌ی كۆمه‌ڵگه و ئاستی گۆڕانكارییه‌كانی له گۆڕاندا بێ، بۆ نموونه ناكرێت تۆ له زه‌مه‌نێكدا یان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كار له‌سه‌ر دابینكردنی یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له بواری خوێندن بكه‌ی، كه‌چی له‌و لاوه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی كۆمه‌ڵگه ئه‌و ئاسته‌ی تێپه‌راندبێ و ئه‌وه كێشه نه‌بێ له‌لایان و كچ و كوڕ به یه‌كسانی بخوێنن. بگره له هه‌ندێ حاڵه‌تدا خێزانه‌كان فشاریش له‌سه‌ر نه‌وه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بخوێنن، له مه‌سه‌له‌ی یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز زۆر زه‌رووره بزاندرێت له کام خاڵدا ناكۆكی و ناهاوسه‌نگی له نێوان ژن و پیاو له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه، له وێدا له پێناو چاره‌سه‌ری هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێته‌وه. ڕه‌نگه بۆ ژنێك دابینكردنی ئاڵتونێكی زۆر بۆی ئه‌وه به مافی خۆی بزانێت، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌مان بابه‌ت بۆ ژنێكی تر ئه‌و بایه‌خه‌ی هه‌بێ و ئه‌وه به مافی خۆی بزانێت، له‌وانه‌یه ئەو پرسێكی تر به مافی خۆی بزانێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment