سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: هاووڵاتییانی ئێزدیمان هێشتا باجی ئامادەییی هێزە چەکدارە نایاسایییەکانی ناو شەنگال دەدەن
نوچە نێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (2026/8/3) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی تاوانی جینۆساید و کۆمەڵکوژی خوشک و برایانی ئێزدی پەیامیکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "لێرەوە جەخت دەکەینەوە کە ئەرکی حکوومەتی عێراقی فیدراڵە ئاسایش و ئاوەدانی بۆ شەنگال بگێڕێتەوە، ڕێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی دۆخى شهنگال لهگهڵ حكوومهتى ههرێمى كوردستاندا جێبەجێ بکات."
هەروەها دەشڵێت، "بهداخهوه هاووڵاتییانی ئێزدیمان پاش دوازدە ساڵ، هێشتا باجی ناکۆکییە سیاسییەکان و ئامادەییی هێزە چەکدارە نایاسایییەکان دەدەن."
دەقی پەیامی سەرۆک نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئەمڕۆ بە خەم و ئازارێکی قووڵەوە، يادی دوازدە ساڵەی تاوانی جينۆساید و کۆمەڵکوژیی هاووڵاتييانى ئێزدیمان دەکەینەوە. لەم یادە بەئازارەدا، سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم گیانی پاکی شەهیداندا دادەنوێنین و بەوپهڕى ڕێز و وەفادارییهوه بەبیریان دەهێنینەوە.
تاوانی جينۆسایدی ئێزدییان و بهسەبیکردنی کچ و ژنانیان و تێکدانی ماڵ و پەرستگەکانیان، برینێکی کراوەی دڵ و دهروونى گەلی کوردستانە. بهداخهوه هاووڵاتییانی ئێزدیمان پاش دوازدە ساڵ، هێشتا باجی ناکۆکییە سیاسییەکان و ئامادەییی هێزە چەکدارە نایاسایییەکان دەدەن.
لێرەوە جەخت دەکەینەوە کە ئەرکی حکوومەتی عێراقی فیدراڵە ئاسایش و ئاوەدانی بۆ شەنگال بگێڕێتەوە، ڕێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی دۆخى شهنگال لهگهڵ حكوومهتى ههرێمى كوردستاندا جێبەجێ بکات، کار بۆ بەپارێزگاکردنی بکات و هێزە نایاسایییەکان ناوچەکە جێبهێڵن؛ تا ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.
هاووڵاتييانى ئێزديمان دڵنیا دەکەینەوە تا تاقە ڕفێندراوێک مابێت، تیمی نووسینگەکەمان بەردەوام دەبێت لە کارەکانی بۆ ڕزگارکردن و ئاشکراکردنی چارەنووسیان. هەروەها بەردەوام دەبین لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکانمان تا تاوانەکانی داعش لەسەر ئاستی جیهاندا بە تەواوی وەک جينۆساید بناسرێن.
لەم یادەدا، سوپاس و پێزانینی قووڵمان ئاراستەی خەڵکی ميوانپەروەری دهۆک و بادینان بهگشتى دەکەین کە لە ساتە سەختەکاندا دەرگای ماڵ و قوتابخانە و مزگەوتەکانیان بۆ ئاواره ئێزدييهكان کردەوە. ههروهها سوپاس و پێزانين بۆ ههموو ئهو وڵاتانهى ئهو تاوانهيان به جێنۆسايد ناساندووه و به ههر شێوهيهك بێت، يارمهتيى ئێزدييانيان داوه.
سڵاو لە خۆڕاگریی کۆمەڵگەی ئێزدی، دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدان و تەواوی ئەو پێشمەرگە قارهمانانەی ئهو ڕۆژگاره سهخته بە فەرماندەییی جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی، ئەفسانەی داعشیان تێکشکاند و گیانی خۆیان بۆ ئازادکردنی شەنگال و پاراستنی شكۆى نیشتمان بەخشی.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment