مەزڵووم عەبدی: سەرۆک نێچیرڤان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی گێڕاوە لە پشتیوانیکردنی دۆزی کورد لە سووریا کوردستانی

نوچە نێت:

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سووریا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی سووریا بە سەردانێکی مێژووی ناودەبات و لە پەیامێکدا دەڵێت، "ئەم سەردانە کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت لەسەر سەقامگیریی سووریا و چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە ناوچەکەدا."

ڕۆژی دووشەممە (2026/8/3) مەزڵووم عەبدی سەرۆکی گشتی هێزەکانی سووریا دیموکرات لە تۆری کۆمەڵایەتی "ئێکس" سەبارەت بە گرنگی سەردانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، "سەردانە مێژووییەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سووریا، جێگەی دڵخۆشییەکی گەورەیە."

عەبدی هەر و پەیامەیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە، "کاک نێچیرڤان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی گێڕاوە لە پشتیوانیکردنی دۆزی کورد لە سووریا و کوردستان بەگشتی."

لەکۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی گشتی هیزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت. "بڕوامان وایە ئەم سەردانە کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت لەسەر سەقامگیریی سوریا و چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە ناوچەکەدا."

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەمڕۆ لەمیانی کۆبوونەوەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد لشەرع پێی ڕاگەیاند، "‌دەبێت له‌ سوورياى نوێدا مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى پارێزراو بێت و کێشەکان بەرێگەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین