ڕێككەوتنی سێ قۆڵی هەولێر؛ ئەنقەرە و بەغدا دەكەوێتەوە بواری جێبەجێكردن
نوچە نێت:
ڕۆژی چوارشەممە (2026/8/12) عەلی نزار شەتەری بەڕێوەبەری کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایگەیاند، ڕێککەوتنە سێقۆڵییەکەی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا بیانییەکانی بواری نەوت سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتی کوردستان-تورکیا بۆ ماوەی ساڵێک نوێکرایەوە.
هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نوێکردنەوەی ڕێککەوتنەکە لە کۆمپانیای نەوتی باکوور ئاماژەی بەوەدا، ئەم ڕێککەوتنە سێقۆڵییە بە نزییەکی (20) ڕۆژ بەر لە ئێستا لە هەولێر نوێکراوەتەوە، دواتر ڕەوانەی وەزارەتی نەوتی عێراق کراوە بۆ پەسەندکردن و کاراکردنی ڕێککەوتنەکە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە ئەم گرێبەستە بۆ سیستەماتیککردنی کارکردن و کارێگرییە لە نێوان بەغدا و هەولێر تاوەکو پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت بە شێوازێکی یاسایی رێکبخرێتەوە.
سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی کاری کۆمپانیاکان ئەم سەرچاوەیە ئەوەی ڕوونکردەوە، کۆمپانیا نەوتییەکان وردە وردە دەستییان بە کارەکانیان کردۆتەوە لە هەرێمی کوردستان و گەڕاونەتەوە، دوای ئەوەی بەهۆی بارودۆخی جەنگەوە کارەکانیان وەستاندبوو.
جێگەی باسە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێکی دادگای نێوبژیوانی پاریس لە مانگی ئاداری ساڵی (2023) وەستا، دوای چەندین گفتوگۆ و دانوستاندن لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان وحکومەتی عێراق بە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی سێقۆڵی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکا لە مانگی ئەیلولی (2025) جارێکی دیکە هەناردەی نەوتی کوردستان بە ڕێگەی بۆریی کوردستان-تورکیا دەستیپێکردەوە، شایەنی باسە ئەم ڕێککەوتنە چەندین جار بۆ ماوەی سێ مانگ درێژکراوەتەوە و لە ئێستادا بۆ ماوەی ساڵێک درێژکراوەتەوە کە ماوەی درێژکردنەوەکەی هاوکاتە لە گەڵ ڕێککەوتنی نوێی نێوان عێراق و تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوت بۆ ماوەی ساڵێک.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment