تورکیا گەورەترین ڕێککەتنی فرۆشتنی چەک لەگەڵ ئۆکراینا واژۆ دەکات
نوچە نێت:
ڕۆژی پێنجشەممە (2026/8/13) ماڵپەڕی (سۆڵ هەبار) بڵاوکردەوە، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی فەرمی تورکیا بڵاوی کردۆتەوە، لە ڕاپۆرتی کۆنگرێسی ئەمەریکا کە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا بڵاوکراوەتەوە ئەنقەرە بەفەرمی داوای ڕەزامەندی لە واشنتن کردووە، ژمارەیەک چەکی دروستکراوی ئەمەریکا کە لەئێستادا لەژێر دەستی هێزە سەربازییەکانی تورکیایە بە ئۆکراینا بفڕۆشێت.
بەگوێرەی ئەو راپۆرتە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دوای لە کۆنگرێس کردووە ئەم داوایەی ئەنقەرە پەسەند بکات. کە بڕیارە زیاتر لە (12) مووشەکی هەمیشەیی و (70) مووشەکی بالیستیک و سیستەمی مووشەک هەڵگر و بۆمبی کلاستەر بە ئۆکراینا بدات. لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە کۆنگرێس داواکەی پەسەند کردووە و هەروەها بە ڕێککەتنێکی ڕێگە پێدراو یان فڕۆشتنی بە لایەنی سێیەم ناوبردووە و پەسەند کراوە.
واژۆکردنی ئەو ڕێککەتنە نوێیەی ئۆکراینا و تورکیا دەریدەخات کە ئەنقەرە دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا کەم بکاتەوە بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەمەریکا، هەروەها ئۆکراینا بۆ کڕینی ئەو چەکانە بڕی (283) ملیۆن دۆلار بە تورکیا دەدات و بڕیاریشە لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بچێتە بواری جێبەجێکردن.
جێگەی ئاماژە پێدانە، هەرچەندە لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا تورکیا وەک ناوبژیوان هەوڵی داوە کێشەکان بەڕێگەی دیالۆگ چارەسەر بکەن. چەند جارێک میواندای شانەی هەردوو ولاتی کردووە، بەڵام لەپاڵ ئەو هەڵوێستەی بەدرۆنی تورکی ئۆکراینا زیانێکی زۆری بە رووسیا گەیاندووە و چەندین ڕێککەوتنی فڕۆشتنی چەکیان واژۆ کردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment